‌سێكس ئه‌گه‌ری توشبوونی پیاوان به‌م نه‌خۆشییه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-


ئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی نوێ كه‌ زانا ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئه‌نجامیانداوه‌ تیایدا هاتووه‌ سێكس مەترسی توشبوونی پیاوان بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات كەمدەكاتەوە.

سەرۆكی بەشی نەشتەرگەری كۆئەندامی میز و میزەڕۆ لە نەخۆشخانەی ئۆتیل دیۆ، دكتۆر مارۆن مكرزل دەڵێت " ئەو پیاوانەی هەفتەی سێجار سێكس دەكەن ئەوە مەترسی توشبونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات بەڕێژەی %25 كەمدەبێتەوە و ئەو كەسانەی لە ڕوی سێكسیەوە چالاكن ئەوە مەترسی توشبونیان بەم نەخۆشیە لە پیاوانی دیكە كەمتر دەبێتەوە"

لەبارەی پەیوەندی قەڵەوی بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستاتەوە ئەم پزیشكە ئەوەی ئاشكرا كردوە" قەڵەوییەكێكە لەو هۆكارانەی پەیوەندی دەبێت بە توشبوون بەم جۆرەی شێرپەنجەوە و ئەو كەسانەش كە قەڵەون و توشی شێرپەنجە دەبن ئەوە مەترسی مردنیان زیاتر دەبێت لەو كەسانەی قەڵەو نین "


PM:01:58:14/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 9805 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌