‌چۆنیه‌تی دروستكردنی سەمون بەپەنیر

وێستگە ستایل-


کەرەستەکان:
کەوچکی زەڵاتە خوێ
یەک کەوچکی گەورە شەکر
یەک کەوچکی گەورە ڕۆنی زەیت
ئارد بەپێی پێویست
یەک کەوچکی گەورە خەمیرە
دوو پەرداخ ئاو
پەنیری لەڕنە دراو واتە پەنیری پیتزا
زەردێنەی هێلکە بۆ ڕەوەکەی
دوکەوچک شیری وشک بۆ ڕوەکەی
نیو کەوچکی زەڵاتە خەل واتە سرکەی سپی بۆ ڕەوەکەی

چۆنیه‌تی ئامادە کردنی:
۱ـ ئاوو خەمیرەو شەکرو زەیت جوان تیکەڵ بکە .
۲ـ ئارد خوێی تێبکەو جوان بیشێلە دایدەپۆشی بۆ ماوەی یەک کات ژمێر هەتا هەڵ بێت.
۳ـ پاشان دەکرێت بە گونک و کەمێک دەیکەیتەوە .
٤ـ زەردێنەی هێلکەو سرکەو شیر تێکەڵ دەکەیت و بەفڵچە دەیدەیت لەڕوی سەمونەکان و پەنیر دەکەیت بەسەریدا.
٥ـ دایدەنێیت جارێکی تر هەڵ بێتەوە پاشان فڕنەکە لەسەر ۲٠٠ پلە گەرم بکە سەروخوار بەیەکەوە داگرسێنە بیان برژێنە .


PM:04:16:13/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 3703 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل