بۆچی پزیشكه‌كان شه‌كر به یه‌كه‌م دوژمنی مرۆڤ داده‌نێن؟
وێستگە ستایل-
زاناكان زۆر كات له‌ڕێی توێژینه‌وه‌كانه‌وه هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن كه زۆر خواردنی شه‌كر و ئه‌و خۆراكانه‌ی شه‌كر له پێكهاته‌یاندا هه‌یه ته‌مه‌نی مرۆڤ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
زانا ئوستورالیه‌كان و شاره‌زایانی خۆراك و پزیشكه‌كان پێیان وایه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا زۆر خواردنی شه‌كر ده‌بێته كێشه‌ی ژماره یه‌ك بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و ئه‌و كێشانه‌ی شه‌كر بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ دروستی ده‌كات زیاتر له خوێ.
كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كر له ژه‌مه خۆراكیه‌كاندا ده‌بێته هۆی باش بوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و نه‌مانی گرفتی كێشی زیادده و دوور كه‌وتنه‌وه له زۆر خواردنی شه‌كر هاوشێوه‌ی دوور كه‌وتنه‌وه وایه له ژه‌هر.
پسپۆڕانی بواری خۆراك پێیان وایه %35 ی ئه‌و كالۆریه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ له ڕۆژێكدا ده‌ستی ده‌كه‌وێت له خۆراكه دروست كراوه‌كانه‌وه ده‌بێت وه‌ك" خواردنه‌وه جۆره به‌جۆره‌كان و شۆكۆلاته و شیرینی "
له هه‌مان كاتدا زاناكان هۆشداری ده‌ده‌ن كه نابێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له خواردنی شه‌كر دوور بكه‌ویته‌وه چونكه ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی و كێشه بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس و گه‌ده دروست ده‌كات و پێویسته پله به پله خواردنی شه‌كر كه‌مبكه‌یته‌وه و له‌جیاتی خواردنی شه‌كری ده‌ستكرد سوود له شه‌كری سروشتی ببینه.
PM:12:42:13/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 8482
جار خوێنراوه‌ته‌وه