‌ڕێگه‌یه‌كی ئاسان بۆ ئاماده‌كردنی شۆربای سپێناخ

وێستگە ستایل-


سپێناخ یەکێکە لەو سەوزانەی کە چەندین سوودیان هەیە  و  پڕە لە  ئاسن و فۆلیک ئەسید، ئێستا وەرزی سپێناخە و  لەوانەیە زۆرینەمان  تەنها بەکاڵی بیخۆین بەڵام دەتوانرێت وەکو سووپ لێبنرێت.

کەرەستەکان:

یەک کیلۆ سپێناخ یاخود ٢ دەسکی گەورە
١ کیلۆ تەماتە
١ کەوچک دۆشاوی تەماتە
ئاڵەت بە پێی ئارەزوو
خوێ
١ کەوچک برنج
١ سەڵک پیاز
٢ دەنک سیر
٢ کوپی گەورە ئاو یاخود گۆشتاو
ئەم خوردنە بەشی ٤ کەس دەکات و پێویستی بە ٣٠ خولەک هەیە تا ئامادە دەبێت.

 

ئامادەکردن:

پیازەکە جوان دەئەنجنرێت و لەناو یەک مڵاک ڕۆنی خۆماڵی یاخود زەیت سوور دەکرێتەوە  و دوای تۆزێک سیرەکە لەرەدندە دەدرێت و ئەویش لەگەڵ پیازەکە سوور دەکرێتەوە تا ڕەنگیان ئاڵتونی دەبێت و دۆشاوی تەماتەکەی تێدەکرێت دواتر و خۆێ  و بەهاراتەکەشی تێدەکرێت.

تەماتەکە لە رەندە دەرێت و لەگەڵ سیر وپیازەکە تێکەڵ دەکرێت و برنجەکەی تێدەکرێت و لەسەر ئاگرێکی مام ناوەندی جێ دەهێلرێت.

سپێناخەکە زۆر ورد  دەئەنجنرێت و تێکەڵ بەپێکهاتەکانی تر دەکرێت، ئێستا سەری دادەخەین، دوای ماوەیەک کۆشتاوەکەی بە ٢ جار تێدەکرێت و تێکدەدرێت.

ئەم شۆربایە لەگەڵ برنج و زەڵاتە پێشکەش دەکرێت، بەڵام هیچ کات نابێت شۆربای سپێناخ بۆ جاری دووەم گەرم بکرێتەوە چونکە دەئۆکسێت و ژەهر لە لەش درووست دەکات.


PM:04:34:11/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 2658 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل