‌چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی شۆربای سنگی مریشک بە بڕۆکۆلی

وێستگە ستایل-


کەرەستەکان:


1-سنگی مریشک
2-پیاز
3-بڕۆکۆلی
4-قەڕنابیت
5-ئاو
6-کوپێ شیر
7-ڕۆن
8-بیبەری ڕەش واتە ئاڵەت
9-کاری
10-بیبەری سوری تون
11-زەنجەفیلی هاڕاو
12-قارچک

ئامادەکردنی:
۱ـ سنگی مریشکەکە پارچە دەکرێت و لەکەمێک ڕۆندا سوردەکریتەوە کەمێ خوێ و بیبەری ڕەش پاشان لەڕۆنەکە دەردەهێنرێت .
۲ـ پیازەکە و قارچک قاژ دەکرێت و دەکریتە ڕۆنەکە کەمێک سور دەکرێتەوە تا ڕەنگی بگۆڕێت پاشان بڕۆکۆلی و قەڕنابیتەکەی تێ دەکرێت و جوان تێک دەدرێت دوای سوربونەوە سنگی مریشکەکەی تێ دەکرێتەوە کەوچکێ ئارد کەمێک تێک دەدرێت .
۳ـ پەرداخێ شیرو ئاوی تێ دەکرێت کاری و بیبەرو خوێ و زەنجەفیرو کاریەکەی تێ دەکرێت کەمێک بکوڵێت وتامی یەک بگرن و خەست بێتەوە.


AM:11:39:10/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 2843 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌