‌چۆنیه‌تی دروستكردنی ڕۆڵ كه‌یك

وێستگە ستایل-


پێویستیەكان بۆ هەویرەكەی :

- یەك كوپ و نیو ئارد 
- چوار یان پێنج هێلكە 
- نیو كوپ كاكاو 
- یەك كیسە ڤانێلا
- یەك كوپ شەكر 

چۆنیەتی ئامادەكردن:

سپێنەی هێلكەكانبەجیا لەگەڵ ڤانێلاكە تێكەڵاوبكە و دواتر زەردێنەی هێلكەكەی تێبكە و یەكجار تێكی بدە و پاشان شەكر و كاكاوەكەی تێبكە و سینیەك كە كاغەزێكی تایبەت بە ئیشی هەویری بخەرە سەر و هەویرەكە ڕۆبكەرە سەری ، ماوەی 10 خولەك ئەم هەویرە بخەرە ناو فڕنەوە لەسەر پلەی گەرمای 250 پلەی سلیزی دواتر كە برژا لە فڕن دەریبهێنە و دایبنێ هەتا سارد دەبێتەوە  دواتر لەسەر كاغەزەكە لایببە و  كرێم و گێلاسەكەی تێبكە و لولی بكە .

دەتوانیت بۆ جوانكاری شەكری بۆدرە بەكاربهێنیت .


PM:04:28:07/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 3538 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل