‌ڕێگه‌یه‌كی ئاسان بۆ دروستكردنی كنتاكی

وێستگە ستایل-


كەرەستەكان :

1-هەشت پارچە ڕانی مریشك 
2-دوو كوپ ئارد
3-دوو كەوچكی چا خوێ
4-دوو كەوچكی چا بیبەری تون
5-كەوچكێك نەعنای وشككراوە و سەرە كەوچكێك زەنجەبیلی هاڕاو 
6-زەیت بۆ سوركردنەوە 
7-دوو هێلكە 
8-سیری ووردكراو 
هەنگاوەكانی ئامادەكردن :

سەرەتا ئارد و خوێ و بیبەری تون و نەعنا و زەنجەبیل و سیرەكە تێكەڵاو بكە دواتر دوو هێلكە باش بشڵەقێنە و ڕانی مریشكەكەی تێبكە و پاشان لە تێكەڵەی ئاردەكەی هەڵبكێشە دواتر لەناو زەیتدا سووری بكەرەوە 
 
  


PM:04:22:06/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 7697 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌