‌ڕێگه‌كانی چارەسەر كردنی هەوكردنی جیوب بەئاسانی

وێستگە ستایل-


نەخۆشی هەوكردنی جیوب زۆرێك لەمرۆڤەكان بەدەستەوە دەناڵێنن و بەیەكێك لەنەخۆشیە بڵاوەكان دادەنرێت بەهۆی كۆمەلێك هۆكارەوە لەوانە پیسبوونی هەوا و زیادبوونی تەپوتۆز و دوكەڵ و تێكچوونی كەشوهەوا.

هەوكردنی جیوب لەكاتی تووشبوون بەسەرمابوون یاخود گەیشتنی ڤایرۆس بۆ ناو لوت و هەوكردن روودەدات و لەكاتی هەڵمژینی بۆنی بەهێز و تیژ وەك عەتر و بەرهەمەكانی نەوت و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەرییەكانی هەوكردنی جیوب زیاد دەكات كەئازارێكی توندی لەگەڵدایە.

چارەسەری هەوكردنی جیوب بەشێوەی پزیشكی:

* پەنابردنە بەكارهێنانی هەندێك دەرمان و ئازار شكێنی تایبەت بەو حاڵەتە بەتایبەت لەكاتی هەستكردن بەسەرئێشە بەهۆی ئەو جۆرە هەوكردنە.
* بەكارهێنانی دەرمانەكانی وەك ئەسیتامینۆفین و ئایبۆبرۆفین و تریتان.
* بەكارهێنانی دەرمانی كەمكردنەوەی كاریگەری هەوكردن كەلەشێوەی شروب یاخود سپرای لووت هەیە.

چارەسەری هەوكردنی جیوب بەشێوەیەكی سروشتی:

چارەسەرە سروشتیەكان توانای خۆیان سەلماندووە بۆ كەمكردنەوەی ئازار و كاریگەرییەكانی هەوكردنی جیوب و هەندێك زەیتی سروشتی هەیە كە زۆر بەسوودن بۆ چارەسەركردنی ئەم نەخۆشیە بەشێوەیەكی ئاسان، ئەوانیش:

-  زەیتی كامومیل بابونج: ئەم زەیتە برێكی زۆر مەوادی هێوركەرەوە و پاككژكەرەوەی تێدایە و برێكی كەم لەم زەیتە لەژێر لووت دەدرێت یاخود دەتوانرێت روومەتەكان و لوتی پێ بشێلرێت لەپێناو چارەسەركردنی هەوكردن و كەمكردنەوەی دەست بەجێی ئازار.

- زەیتی رەیحانە: دەكرێت ئەم زەیتە لەناو شوشەیەكدا دابنرێت و چەند جارێك هەڵبمژرێت ، ئەم جۆرە زەیتە بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی ئازار و سەرئێشە و هەروەها كاردەكات بۆ هێوركردنەوە و پێدانی ووزە بەلەش بۆ چاكبوونەوە.

-  زەیتی رۆزماری: ئەم زەیتە یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی ئازار و هێوركردنەوەی سەرئێشە و هەناسەدان لەگەڵ نەهێشتنی گیرانی لووت، برێك لەم زەیتە لەگەڵ زەیتی نەعنا تێكەڵ دەكرێت و لووت و روومەتەكانی پێ دەشێلرێت.

- زەیتی لیمۆ: برێكی زۆر ڤیتامین و مەوادی دژەهەوكردنی تێدایە ، دەكرێت ئەم زەیتە لەنێو شووشەیەك هەڵبمژرێت یاخود تێكەڵكردنی بەئاوی گەرم و هەڵمژینی هەڵمی ئەو ئاوە كەدەبێتە هۆی بوژانەوەی لووت و هێوركردنەوەی ئەو ئازارەی دروستبووە.

ئا / ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی


AM:11:56:22/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 5653 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل