به‌وێنه...ئاوێزه چییه‌تی؟
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند و ڕاگه‌یاندنكار كوێستان خوسره‌وی له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام دوو وێنه‌ی نوێی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و له وێنه‌كاندا خه‌مبار ده‌رده‌كه‌وێت و ڕه‌ش پۆشه.
به‌شێك له هه‌واداره‌كانی ئه‌م خانمه به كۆمێنت پرسیاری ئه‌وه‌یان لێكردوه چییه‌تی وا به‌و شێوه‌یه خه‌مبار ده‌رده‌كه‌وێت و فرمێسك له چاوه‌كانی دێت؟ له‌كاتێكدا ئه‌م خانمه له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه.
كوێستان خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له هه‌ولێر نیشته‌جێیه و هاوسه‌رگیری كردوه و خاوه‌نی منداڵێكه و له درامای گه‌رده‌لولدا ڕۆڵی ئاوێزه ی ده‌بینی و له‌وێوه به ئاوێزه‌ی درامای گه‌رده‌لول ناسرا و له‌ئێستادا پێشكه‌شكاری پرۆگرامی شیكه له كه‌ناڵی زاگرۆس.
AM:10:44:22/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 49948
جار خوێنراوه‌ته‌وه