ڕێگه‌یه‌كی ئاسانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستكردن به ئازار
وێستگە ستایل-
زاناكان ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراویان ده‌ست كه‌وت كاتێك تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كاریگه‌ری مۆسیقای وه‌رزشی كرد له‌سه‌ر توانای جه‌سته‌ی وكه‌مكردنه‌وه‌ی‌ه هه‌ستكردن به ئازاری ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌رزش ده‌كات و گوێ له مۆسیقا ده‌گرێت.
كۆمه‌ڵێك له توێژه‌ره‌وه ئه‌ڵمانیه‌كان توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی جۆرێك ئاوازی مۆسیقای تایبه‌ت بزانن له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاهێنانی وه‌رزشی ده‌كات و له هه‌مان كاتدا ئاوازه مۆسیقاییه‌كانی كاتی ڕاهێنانه‌كه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر جوڵِه‌ی وه‌رزشه‌وانه‌كان.
ئه‌م زانایانه كه له زانكۆی "ماكس بلانك "ن بۆ زانستی ده‌مارله شاری لایبزگ ئاشكرایان كرد كه ئه‌نجامدانی ڕاهێنان و گوێگرتن له ئاوازی مۆسیقا ی تایبه‌ت به وه‌رزشكردن ته‌نها دوای 10 خوله‌ك له ڕاهێنان هه‌ستكردنی مرۆڤ به ئازاری جه‌سته‌ی كه‌مده‌بێته‌وه به‌ڕڕێژه‌ی %10 و له هه‌ندێك كه‌سی دیكه‌دا ئه‌م ڕێژه‌یه گه‌یشته %50.
جێێی ئاماژه‌یه توێژینه‌وه‌كانی پێشتر ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه وه‌رزشكردن یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستكردن به ئازار ده‌دات له جه‌سته‌دا.
AM:08:49:22/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1369
جار خوێنراوه‌ته‌وه