یه‌كه‌م ساڵی هاوسه‌رگیری ئه‌م گرفتانه‌ت توش ده‌بێت
وێستگە ستایل-
یه‌كه‌م ساڵی هاوسه‌رگیری زۆر كات ڕه‌نگه هاوسه‌ره‌كان توشی كێشه ببن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاو ڕوون بیت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێویسته ئه‌م زانیاریانه بزانیت .
1- زیاد لە پێویست غیرەی كردن :
غیرە كردن یەكێكە لە گرفتە بڵاوەكان لەنێوان ئەو دوو كەسەی یەكتریان خۆش دەوێت و ئەمەش زیاتر دوای هاوسەرگیری ڕەنگ دەداتەوە ، مەرج نییە ئەمە لە نێوان هەموو هاوسەراندا هەبێت بەڵام چارەسەر نەكردنی ئەم حاڵەتە هۆكار دەبێت بۆ دروستبوونی كێشەی گەورەتر لەنێوان هاوسەرەكاندا .
2- تەداخولی كەسوكار :
هەندێكجار تەداخولكردنی كەسوكاری كوڕ یان كچ هۆكار دەبن بۆ دروستكردنی كێشە ، لەبەر ئەوە باشتر وایە خێزانە نوێكان خۆیان چارەسەری كێشەكان بكەن و نەیگەیەننە كەسوكاریان
3- بەرگەنەگرتنی بەرپرسیارێتی :
ئەوكاتەی كچ یان كوڕ هاوسەرگیری دەكات ئەوە بێگومان ژیانی دەگۆڕێت و ئەرك و بەرپرسیارێتی زیاتری دەكەوێتە سەر شان و ئەگەر یەكێكیان بەرگەی ئەمە نەگرن ئەوە كێشە لە نێوانیاندا دروست دەبێت ، لەبەر ئەوە پێش ئەوەی هاوسەرگیری بكەیت باشتر وایە ئەوەت بیر بێت ئەو ژیانە ئەرك و بەرپرسیاریەتیە و دەبێت لە ئاستی ئەوەدا بیت .
4- جیاوازی كەسایەتی و ڕاو و بۆچوون :
هەر تاكێك خاوەنی كەسایەتی تایبەتی خۆیەتی و ئەمەش لە بەرامبەرەكەی جیا دەكاتەوە و رێككەوتنی كەسایەتی كچ و كوڕ دوای هاوسەر گیری دەردەكەوێت .
PM:05:01:21/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 8882
جار خوێنراوه‌ته‌وه