‌یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مۆخ

وێستگە ستایل-


بەپێی چەند تاقیكردنەوەیەكی نوێ كەبەم دواییە لەلایەن تیمێكی ئەمریكی و ئۆكرانیەوە ئەنجام دراوە ، دەركەوتووە تیشكە دەرچووەكان لەئامێری مۆبایل دەبێتە هۆی تێكچوونی هاوسەنگی لەشی مرۆڤەكان و ئەوەش دەبێتە هۆی پەرەپێدانی گەورەبوونی شانە دەمارەكان و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مۆخ .

بەپێی بۆچوونی زانایان تیشكە دەرچووەكان لەئامێری مۆبایلەوە كاریگەری لەسەر پرۆسەی ئۆكساندن لەناو خانەكانی لەش هەیەو ئەو كاریگەرییە نێگەتیڤە ، گۆڕانكارییەكان دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەو جۆرەكانی دیكەی نەخۆشی .

پسپۆڕان تەئكید دەكەنەوە پەیوەندی تەلەفونی بۆ ماوەی ( 20 ) دەقیقە لەڕۆژێكداو بەردەوامبوونی ئەو كارە بۆ ماوەی ( 5 ) ساڵ ، ئەوا دەبێتە هۆی زیادكردنی مەترسیەكان بۆ سەرهەڵدانی وەرەمی شێرپەنجەیی لەناو مۆخدا . 


ئا: ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 


PM:01:55:21/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 7579 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌