هونه‌رمه‌ندێك به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌یكی له‌كاتی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆته باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
وێستگە ستایل-
له نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆیه‌كی خانمه هونه‌رمه‌ندی ئیماراتی به‌دریه ئه‌حمه‌د بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رقاڵی كێشانی مادده هۆشبه‌ره‌كانه و ده‌وترێت ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی له لایه‌ن خزمه‌تكاره‌كه‌ی گیراوه و بێ ئه‌وه‌ی خۆی ئاگاداربێت.
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه ئه‌م خانمه بێده‌نگی شكاند و ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا به ته‌واوه‌تی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه مادده‌ی هۆشبه‌ری كێشابێت و ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نها دیمه‌نێكه له‌و درامایه‌ی كه به‌ژداری تیادا كردوه به ناوی "خلف قضبان"
ئه‌و ده‌ڵێت " له‌ڕێی ئه‌م درامایه‌وه ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگه له‌وه ئاگادار بكاته‌وه كه پێویسته له مه‌ترسی و زیانه‌كانی مادده هۆشبه‌ر و قه‌ده‌غه كراوه‌كان ئاگاداربن و لێی دوور بكه‌ونه‌وه و له‌و درامایه‌دا ڕۆڵی ئافره‌تێك ده‌بینێت كه مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنێت و به‌هۆی ئه‌م كاره‌یه‌وه ده‌خرێته زیندانه‌وه"
PM:04:17:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 19900
جار خوێنراوه‌ته‌وه