ئه‌م ره‌فتارانه ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێشت
وێستگە ستایل-
هه‌ندێ جار هه‌ندێ ره‌فتاری نان خواردن زیان پێده‌گه‌یه‌نێت و
ده‌بێته هۆی قهڵهكردن و زیادكردنی كێشت،بهلاَم ره‌نگه تۆ هه‌ست به‌وه
نه‌كه‌یت ئه‌م دیاردانه زیان پێده‌گه‌یه‌نێت كه بریتین له:
وازهێنان له نانی به‌یانی یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه‌كانی قه‌ڵه‌وبوون،
كه ره‌نگه تۆ به‌نیازی ئه‌وه وازی لێبهێنیت كه كێش دابه‌زێت بهلاَم
به‌پێچه‌وانه‌وه زیانی هه‌یه و كێش زیاد ده‌كات، چونكه هه‌میشه
خواردنی نانی به‌یانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ش هه‌یه و ده‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی به‌درێژای رۆژ كه‌متر نان بخۆیت.
خواردنی نان له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیوته‌ر ئه‌م جۆره
ئامێرانه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه به‌هۆی سه‌رقاڵی مێشك به
ته‌له‌فزیۆنه‌وه زیاتر له بڕی پێویستی ده‌خۆیت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی
قه‌ڵه‌وبوونت.
نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو دووباره زیانی هه‌یه، ده‌بێته هۆی زیادكردنی
كێش چونكه زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌ش له وشكبوونه‌وه ده‌پارێزێت و
كرداری هه‌رس خێرا ده‌كات و یارمه‌تی زوو توانه‌وه‌ی چه‌وری ده‌دات،
بهلاَم ئاگاداربه خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ ژه‌مه خۆراكیه‌كان كێش زیاد
ده‌كات نه‌ك دایبه‌زێنێت.
خواردنی گۆشت به بڕی زۆر كه‌م، چونكه گۆشت ده‌بێته هۆی زیادبوونی
چه‌وری له‌ش و كێش زیاد ده‌كات، چونكه خواردنی گۆشت كرداری ههرسكردت خاو
ده‌كاته‌وه.
خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه غازیه‌كان، دوای هه‌ر ژه‌مه خۆراكێك زیانی
هه‌یه و جگه له‌وه‌ی كێش زیاد ده‌كات، ده‌بێته هۆی زیادكردنی رێژه‌ی
شه‌كری خوێن و به‌هیچ جۆرێك یارمه‌تی كرداری هه‌رسكردن نادات.
PM:10:11:04/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 5066
جار خوێنراوهتهوه