سوده‌كانی سركه‌ی سێ‌و بۆ جوانكاری
وێستگە ستایل-
هه‌میشه توێژینه‌وه‌كان به دوای باشترین ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌گه‌ڕێن كه ده‌بێته هۆكاری جوانكاری بۆ مرۆڤه‌كان به‌تایبه‌تی له پێناو پێست و قژێكی ته‌ندروستدا، به‌لاَم ئایا تا ئێستا زانیوته سركه‌س سێ‌و یه‌كێكه له باشترین به‌كارهێنراوه‌كان؟ سركه‌ی سێ‌و ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی به‌سود به‌تایبه‌تی بۆ قژ و پێست و له‌ش به‌م شێوه‌یه:
پاكردنه‌وه‌ی روخسار:
سركه‌ی سێ‌و رێژه‌یه‌كی به‌رز ترشی هایدرۆكسی تێدایه كه ده‌بێته هۆی زیندووكرردنه‌وه‌ی پێست و خانه مرددوه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌م ماده‌یه یارمه‌تی پاكردنه‌وه‌ی پێستی روخسار ده‌دات.
رێگری كردن له ده‌ركه‌وتنی زیپكه:
سركه‌ی سێ‌و دژی به‌كتریا و نه‌خۆشی هه‌وكردنی پێسته به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی ده‌بنه هۆركارێك بۆ ده‌ركه‌وتنی زیپكه، جگه له‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌كی باشه بۆ گه‌شه‌كردنی پێست.
چه‌كێكه دژی ده‌ركه‌وته‌كانی چرچی پێست:
بوونی رێژه‌یه‌كی به‌رز له كبریت كه یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌كان دژی چرچی و پیربوونی پێست، ئه‌وه‌نده به‌سه به‌ته‌نیا سركه‌كه راسته‌وخۆ بده‌یت له روخسارت و پێش نوستن پاشان به‌یانیان بیشۆی.
پاكه‌ره‌وه‌ی پێستی له‌شه:
سركه‌ی سێ‌و پێكهاتووه له كۆمه‌ڵه خۆراكێكی به‌سود بۆ پێست به‌تایبه‌تی مادده‌ی هایدرۆجینی كه یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه باشه‌كان بۆ پێست و دژی چه‌وری یان وشكی زیاد له پێویستی پێسته.
دژی چه‌وری له‌شه:
بوونی پێكهاته‌یه‌كی زۆر له ترشی كه یارمه‌تی خێراكردنی كرداری میتاپۆلیزم ده‌دات، سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ سوتانی چه‌وری له‌ش به‌تایبه‌تی چه‌وری ورگ، رۆژانه كه‌مێك سركه له‌گه‌ڵ كوپێك ئاوی مامناوه‌ند تێكه‌ڵ بكه و بیخۆره‌وه تا رزگار بێت له چه‌وری زیاده‌ی له‌ش.
نه‌هێشتنی ئاره‌زووی خواردن:
سركه‌ی سێ‌و یارمه‌تی دابه‌زینی كێشی له‌ش ده‌دات به هۆی نه‌هێشتنی ئاره‌زووی خواردن واتا ئیشتهای خواردن، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێش هه‌ر ژه‌مه خۆراكێك سركه‌یان خواردبێت هه‌ستیان به‌تێری كردووه و دواتر خواردنیان كه‌م خواردووه.
چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ قژ:
سركه‌ی سێ‌و ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی كیمیای به‌سود كه یارمه‌تی پاراستنی قژ ده‌دات، هه‌روه‌ها بریقه‌یه‌كی جوانی پێده‌به‌خشێت و زیندووی ده‌كاته‌وه، هه‌میشه ئافره‌تانی ئوستورالی دوای شتنی قژیان سركه‌ی سێ‌و به‌كاردێنن بۆ قژێكی ته‌ندروست و یریقه‌دار و گه‌شاوه.
PM:04:12:04/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 8398
جار خوێنراوه‌ته‌وه