‌بۆچى درەنگانی شەو برسی دەبین؟

وێستگە ستایل-

لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە رۆژنامەیەکی ئەمریکیی بڵاویکردووەتەوە، هۆکاری برسیبوونی درەنگانی شەوی روونکراوەتەوە، مامۆستایەکی زانکۆی جۆنس هۆبکنسی ئەمریکیش لەو بارەیەوە دەڵێت: ئەگەرچى هۆکار زۆرن بۆ برسیبوونی شەوان، بەڵام ئەم توێژینەوەیەکی هۆکارێکی دیاری کردووە.

بەگوێرەى توێژینەوەکە لەسەر 32 ژن و پیاوى قەڵەو ئەنجامدراوە و رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکیی ئەنجامەکەی بڵاوکردووەتەوە، برسیبوونی درەنگانی شەو پەیوەندی بەزاڵبوونی هۆرمۆنی برسیبوونەوە هەیە کە ناوى "گریلین"، هاوکات ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی هۆرمۆنی "لیبتین" کە هەستی تێربوون بەمرۆڤ دەبەخشێت.

لەمبارەیەوە سوزان کارنیل مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی جۆنس هۆبکنسى ئەمریکیی روونیکردووەتەوە، هۆکار زۆرن وا دەکەن مرۆڤ درەنگانی شەو هەست بە برسێتیی بکات، بەڵام ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە کە هۆکاری برسیبوونی درەنگانی شەو پەیوەندی بە گۆرانکاریی هۆرمۆنەوە هەیە.


PM:11:19:03/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 6357 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل