له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه پێویسته كۆتای هه‌فته زۆر بخه‌ویت
وێستگە ستایل-
هه‌موو ده‌زانین كه خه‌و یه‌كێكه له پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی مرۆڤ، هه‌ر بۆیه پێوسته گرنگی پێبدرێت تا له‌ش بحه‌وێته‌وه.
كاره‌كانی رۆژانه زۆرن ره‌نگه نه‌توانین بری پێویست بخه‌وین، كه له بنه‌چه‌دا پێویسته رۆژانه له 7 كاتژمێر كه‌متر نه‌خه‌ویت، به‌ڵام به‌هۆی كار و سه‌رقاڵیه‌وه نا‌توانیت ئه‌و كاته‌ی پێویسته بخه‌ویت.
هه‌ربه‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی زانكۆی "شیكاگۆ" ، كه‌م خه‌وی زیانی هه‌یه به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێكی ده‌خه‌ون و به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ن یان سه‌رقاڵن، به‌تایبه‌تی خه‌وی شه‌وان باشترین خه‌وه بۆ حه‌وانه‌ی له‌شی مرۆڤ، كه‌م خه‌وی شه‌و ده‌بێته‌هۆی بێزاری رۆژ و تێكچوونی ته‌ندروستی له‌ش هه‌ر بۆیه پێویسته قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
ئامۆژگاری پزیشكانیش ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه كه‌م ده‌خه‌ون و ناتوانن زۆر بحه‌وێنه‌وه به‌هۆی خوێندن و كار و زۆر شتی تر، پێویسته كۆتای هه‌فته كه پشووه برێكی باش بخه‌ون و قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌م خه‌وی ماندووبوونه‌وه‌ی رۆژانه بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توشی حاڵه‌تی ده‌روونی و ته‌ندروستی نه‌بن.
PM:04:45:01/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2619
جار خوێنراوه‌ته‌وه