‌ئەم میوانە وات لێدەکەن کێشت دابەزێت

وێستگە ستایل-


بەپێچەوانەی هەندێك میوەوە كە هۆكارن بۆ زیادكردنی ئارەزووی نانخواردن و زیادبونی كێش،  بەپێی ڕاپۆرتێك كەلەگۆڤاری دەیلی مەیلی بەریتانیدا هاتووە ئەڤۆگادۆ هۆكارە بۆ دابەزاندنی كێش.

میوەی ئەڤۆگادۆ تێكڕای كردارە زیندەگیەكانی ناو جەستە خێرا دەكات وڕێژەی دەردانی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن زیاد دەكات كە بەرپرسە لە دابەزاندی كێش لە خانمان و پیاواندا.

سێو و هەرمێ هۆكارن دەبن بۆ دابەزاندنی كێش بەهۆی ئەوەی بڕێكی باش ڕیشاڵ لەپێكهاتەیاندا هەیە و هۆكارە بۆ زیادكردنی هەستكردن بەتێربوون بۆماوەیەكی درێژ.

لەگەڵ ئەوانەشدا لیمۆ بەیەكێك لە پاككەرەوەكانی جگەر دادەنرێت،خواردنەوەی تێكەڵەی نیوكوپ ئاوی لیمۆ لەگەڵ كوپێك ئاو بەیانیان هۆكار دەبێت بۆ دابەزاندنی كێش وتواندنەوەی چەوری زیاددە و هۆكار دەبێت بۆ پاككردنەوەی جەستە لەپێكهاتە زیان بەخشەكان .

شارەزایانی بواری خۆراك جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە خواردنی میوە بە تازەی زۆرر بەسوود ترە لە خواردنەوەی گوشراوی میوە ،چونكە ئەمە هۆكار دەبێت بۆمژینی شەكری ناو جەستە .

سەرچاوە: .alarabiya.


PM:10:37:31/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 6502 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌