لەم كاتەدا شیر مەدە بەمنداڵەكەت
وێستگە ستایل-
پارێزگاریكردن لەتەندروستی ددانەكان ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لەپاراستنی تەندروستی جەستە بەشێوەیەكی گشتی ،پێویستە دایك و باو ك ئاگاداری ئەم شتانە بن بۆ ئەوەی ددانی منداڵەكانیان پارێزراوبێت:
1-ڕێگەپێدانەدانی منداڵ بۆ ئەوەی خۆی ددانەكانی بشوات پێش تەمەنی هەشت ساڵی: پزیشكەكانی ددان ڕێنموی دایك و باوكان دەكەن كە منداڵەكانیان لەخوار تەمەنی هەشت ساڵەوەن خۆیان سەرپەرشتیان بكەن كاتێك ددانیان دەشۆن ،چونكە ڕەنگە هەندێك منداڵ نەتوانێت یان بەتەواوەتی نەزانێت چۆن ددانەكانی خاوێنبكاتەوە ئەمەش زیان بەتەندروستی ددانەكانی دەگەیەنێت.
2-یەكێكی دیكە لەهەڵە گەورەكان پێدانی شیرە بەمنداڵ ڕاستەوخۆ پێش خەوتن ،چونكە ئەمە دەبێتە هۆی مانەوەی شیرەكە بەددانی منداڵەوە و دەبێتە هۆی كلۆربونی ددانەكانی.
3-بۆ ئەوەی ددانی منداڵ پارێزراوبێت ئەوە باشتر وایە دایك و باوك كاتێك منداڵەكەی دەگاتە تەمەنی یەك ساڵ یەكەم سەردانی پزیشكی ددان بكەن و هەر شەش مانگ جارێك ئەم سەردانە دوبارە بكەنەوە .
4-پێویستە ئەو جۆرە دەرمانانە بۆ شۆردنی ددانی منداڵ بەكاربهێنرێت كە فلۆراید لەپێكهاتەیدا هەیە.
سەرچاوە: alarabiya
PM:05:54:31/01/2018
ئهم بابهته 4059
جار خوێنراوهتهوه