چەند وێنەیەکی خێزانی نەبینراوی پشتیوان نوری بڵاودەبێتەوە
وێستگە ستایل-
خانمە ئەکتەر هەواڵ عوسمان دوای مردنی هاوژینەکەی ئەمڕۆ لە پەڕە فەرمیەکەیدا چەدن وێنەیەکی تایبەتی خێزانی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە.
هەواڵ عوسمان وێنەیەکی ئاهەنگی رۆژی لە دایکبوونی هاوژینە کوچکردووەکەی لەگەڵ کچەکانی بڵاودەکاتەوە و دەنوسێت " ئێمە پێکەوە جوانین ئەبێ چۆن ژیان بەسەربەرم ناتوانم بەخوا بێ تۆ بژیم "
کوڕە هونەرمەند پشتیوان نوری ناسراو بە " ڕزگاری " درامای (گەردەلول ) 16ی ئەم مانگە بەهۆی جەلتەی دڵ لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ساڵی 1977 له سلێمانی له‌دایكبووه، ساڵی 1997 به‌شی شانۆی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واوكردووه و تا ئێستا به‌شدارى چه‌ندین شانۆ و دراما و فیلمى كردووه.
پشتیوان نورى له ساڵی 1995 هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ خاتوونى هونه‌رمه‌ند (هه‌واڵ عوسمان) پێكهێناوه و خاوه‌نی دوو كچن، ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده‌ش به‌شدارى چه‌ندین كارى هونه‌رى هاوبه‌شیان كردووه، له‌وانه‌ش دراماى (گه‌رده‌لوول) كه تێیدا هه‌ردووكیان به سه‌رنجڕاكێشى ده‌ركه‌وتن.
پشتیوانى هونه‌رمه‌ند كوڕی كه‌سایه‌تی وه‌رزشی ناسراوی سلێمانی نوری به‌ده‌وییه، جگه له‌وه‌ی ئه‌كته‌ر بووه، فه‌رمانبه‌ر بووه له به‌ڕێوه‌به‌رێتی سینه‌مای سلێمانی.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌نجه سه‌ره‌ڕاى كارى هونه‌رى چه‌ند ساڵێكه سه‌رقاڵى كارى بازرگانى كه‌لوپه‌لى ناوماڵه له شه‌قامى قه‌ده‌مخێر له سلێمانى.
PM:03:48:31/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 41481
جار خوێنراوه‌ته‌وه