هۆكاری سەرەكین بۆ دروستبونی بەرد لە گورچیلەدا
وێستگە ستایل-
هەبونی بەرد لە گورچیلەدا بەیەكێك لە كێشە تەندروستیە بڵاوەكان دادەنرێت ، پزیشكەكانی نەخۆشخانەی فیلادلفیای منداڵان لەئەمەریكا ئەوەیان ئاشكراكرد ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە منداڵان توشی ئەم كێشە تەندروستیە دەبن.
لەم بڵاوكراوە پزیشكیەدا پزیشكەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد كە نەخواردنەوەی بڕی پێویست ئاو و زۆر خواردنی خوێ دوو هۆكاری سەرەكین بۆ دروستبونی بەردی گورچیلە .
بۆ ئەوەش باشتر وایە بڕی پێویست ئاو بخۆنەوە و خوێ كەمبكەنەوە لە ئامادەكردنی خواردنەكانی ڕۆژانەدا .
هەبونی ئازاری نادیار لە سك و پشتدا و هەبونی خوێن بە میزەوە بە دوو نیشانەی هەبوونی بەردی گورچیلە دادەنرێت .
سەرچاوە: http://www.alarabiya.net/
PM:12:15:30/01/2018
ئهم بابهته 4634
جار خوێنراوهتهوه