‌شەش ڕێگای سادە بۆ نەهێشتنی بۆنی پێیەکانت

وێستگە ستایل-


بەپێی توێژینەوەیەکی یابانی کە لە یەکێک لە زانکۆکانی یابان ئەنجامدراوە ، ئەوە خراوەتە ڕوو کە ئەو بەکتریایەی لەسەر پێێ مرۆڤە جۆرە ترشێک فڕێ دەدات کە وادەکات بۆنی پێیەکانت ناخۆش بکات ، بەڵام تۆ دەتوانیت ئەم بۆنە کەم بکەیتەوە بەم شەش ڕێگایەی کە لە خوارەوە باسی دەکەین :-

بۆ پێیەکانت
پێیەکانت بۆ ماوەیەک لەناو خوێوئاودا بخوسێنە
خوێ یارمەتی لەشت دەدات بۆ دەرکردنی شێ و ڕێژەی بەکتریا کەم دەکاتەوە. بۆیە خوێ یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی بۆنی پێیەکانت. نیو پەرداخ خوێ بکەرە ناو سەتڵێک ئاوەوە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پێیەکانتی لەناودا بهێڵەرەوە. ئەم ڕێگایە هەموو ڕۆژێک ئەنجام بدە بۆ ماوەی دوو هەفتە.

سرکە لەوانەیە یارمەتیت بدات
ئەگەر بتەوێت بارێکی زۆر خراپ بۆ بەکتریا دروست بکەیت. پەنجەکانت بۆ ماوەیەک لەناو سرکەدا بهێڵەرەوە. سرکە ڕۆڵێکی باش دەبینێت لە لەناو بردنی بەکتریا. بەشێک لە سرکە بەرامبەر بە دوو بەش لە ئاو تێکەڵ بکەو لەناو سەتڵێکدا بۆ ماوەی ٣٠ خولەک پێیەکانتی لەناو دابنێ. ئەم کردارە ڕۆژانە دووبارە بکەرەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک.

پێیەکانت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە ناو چا بهێڵەرەوە
چا ئەو کونانە دادەخاتەوە کە ئارەقی لێوە دێتە دەر ، ئەمە هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئارەقەی کە پێت دەیکات. وەک ڕێگایەکی سروشتیش بەکاردەهێندرێت بۆ لەناوبردنی ئەو بەکتریایانەی کە لەسەر پێیەکانتن. دوو کیس چای ڕەش بخەرە ناو نیو لیتر ئاوەوە و بیکوڵێنە بۆ ماوەی ١٥ خولەک ، پاشان کەمێک ئاوی ساردی بکەرە ناو ، پاشان پێیەکانتی بکەرە ناو بۆ ماوەی ٣٠ خولەک. ئەم ڕێگایە دووبارە بکەرەوە ڕۆژانە بۆ ماوەی هەفتەیەک.

بۆ پێڵاوەکانت
گۆررەوی گونجاو  هەڵبژێرە
ماددەی وەک نایلۆن هۆکارێکە بۆ کۆبونەوەی شێ لەدەوروبەری پێیەکانت ، بەڵام لۆکە ڕێگە بە پێیەکانت دەدات هەناسە بدەن. ئەگەر تۆ پێیەکانت ئارەق زیاتر دەکەنەوە لە چاو مرۆڤێکی ئاسایی ئەوا جووتێک گۆرەوی زیادە لەگەڵ خۆت بەرە ، لە نیوەی ڕۆژدا گۆرەویەکانت بگۆڕە.

سپرای لە پێڵاوەکانت بدە
ئایا بۆنی جوانترین پێڵاوت زۆر دێت؟ جارێ فڕێیان مەدە. سپرای (لایسۆل) بەکاربهێنە کە یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی بەکتریا. ئەم سپرایە ئیسانۆل و ماددەی پاککەرەوەی تری تێدایە کە پێڵاوەکەت ڕزگار دەکات لە فڕێدان. سەرەتا، سپرای ئیسانۆل بۆ بەشی ژوورەوەی پێڵاوەکەت و پاشان بۆ گۆرەویەکانت بەکاربهێنە. گۆرەویەکانت بخەرە ناو پێڵاوەکانت تا بەیانی. ئەمە وادەکات پێڵاوەکانت شێ دارو بۆن خۆش بن.

پاودەر بەکاربهێنە
هیچ پێویستیەک نیە بۆ ئەوەی بڕٶیت سپرای و پاودەری بۆن لادەر بکڕیت. تەنها بڕۆ کەمێک نیشاستەی گەنمەشامی بکە بە پێڵاوەکانتدا. هیچ کاتیشی ناوێت بۆ ئەوەی ئامادە بێت. پێڵاوەکانت بکەرە پێت و بڕۆ.



AM:11:24:30/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 2637 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌