‌بۆچی خواردنی مریشك لە دوو كیلۆ زیاتر زیانی تەندروستی هەیە

وێستگە ستایل-

خواردنی مریشكی لە 2 كیلۆ زیاتر كێشە بۆ تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات.

لەشكر حەمید ئەندازیاری خۆراك لە پەیچی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند:" بە پێی رێنماییە تەندروستی و ڤێرتێرنەرییەكان پێویستە مریشك ماوەی 40 بۆ 45 رۆژ لە كێڵگە پەلەوەڕییەكاندا بمێنێتەوە ، چونكە ئەگەر زیاتر بمێنێتەوە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی مریشكەكە".

وتیشی: "ئەگەر كێشی مریشكەكە زیادبوو رێژەی چەوری  لە لەشی مریشكەكەدا زیاد دەكات و ئەو چەورییەش دەگوازرێتەوە بۆ ناو لەشی مرۆڤ  ، لە وانەشە رێگا خۆشبكات بۆ زیادبوونی كێش و توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن".

لەشكر حەمید ئاماژەی بەوەشكرد ، پێویستە ماوەی هەفتەیەك بۆ دوو هەفتە پێش ئەوەی مریشك بخرێتە بازاڕەوە هیچ دەرمانێكی بۆ بەكارنەیەت و بەپێی ستاندارتی جیهانی پێویستە ئاڵفی پێدرێت.

وتیشی: "بەپێی توێژینەوە زانستی‌ و ستانداردەكانی جیهان دەركەوتووە ، ئەو مریشكانەی كێشیان لەسنووری دوو كیلۆدایە، لەرووی تەندروستییەوە بەسوودن هەم لە رووی  تامەكەیەوە هەمیش لە رووی  ئەو رۆن و چەورییەی كە تێیدایە ، ئەمە وێڕای هەبوونی ژەهر لەو دەرمانانەی كە بَوی بەكارهاتووە".

ئەمەش لە كاتێكدایە ، بە داخەوە لە ساڵی 2009 وە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە رێنمایی دەرچووە نابێت كێشی مریشك لە دوو كیلۆ زیاتر بێت بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەكراوە.


AM:12:10:30/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 8576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌