نوێترین پەیامی هه‌واڵ عوسمان لەبارەی مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ى
وێستگە ستایل-
خانمه ئه‌كته‌رى كورد هه‌واڵ عوسمان له‌دواى كۆچى دواى هاوژینه‌كه‌ى ئه‌كته‌ر پشتیوان نورى بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ى خۆى له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ى له په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستگرام بڵاوده‌كاته‌وه.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت خانمه ئه‌كته‌ر هه‌واڵ عوسمان له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ى له‌سه‌ر گۆڕى كۆچكردوو پشتیوان نورى-ین و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ش ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره نوسیویه‌تى "ئێمە چیبکەین بەبێ تۆ، چۆن دڵتهات من بەجێ بهێڵی پشتیوان گیان".
ئێواره‌ى رۆژی سێشه‌ممه 12ى كانونى دووه‌م، هونه‌رمه‌ند پشتیوان نووری به‌ده‌وی، یه‌كێك له ناسراوترین ئه‌كته‌ره‌كانی درامای "گه‌رده‌لوول" له ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانى به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ند پشتیوان نورى به‌ده‌وی كه زیاتر له دراماى "گه‌رده‌لوول" به كه‌سایه‌تى (ڕزگار) ده‌ركه‌وت، كه كاره‌كته‌رێكى سه‌رنجڕاكێشى نیشتمانپه‌روه‌ریى و سۆزدارى هه‌بوو.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ساڵی 1977 له سلێمانی له‌دایكبووه، ساڵی 1997 به‌شی شانۆی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واوكردووه و تا ئێستا به‌شدارى چه‌ندین شانۆ و دراما و فیلمى كردووه.
پشتیوان نورى له ساڵی 1995 هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ خاتوونى هونه‌رمه‌ند (هه‌واڵ عوسمان) پێكهێناوه و خاوه‌نی دوو كچن، ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده‌ش به‌شدارى چه‌ندین كارى هونه‌رى هاوبه‌شیان كردووه، له‌وانه‌ش دراماى (گه‌رده‌لوول) كه تێیدا هه‌ردووكیان به سه‌رنجڕاكێشى ده‌ركه‌وتن.
پشتیوانى هونه‌رمه‌ند كوڕی كه‌سایه‌تی وه‌رزشی ناسراوی سلێمانی نوری به‌ده‌وییه، جگه له‌وه‌ی ئه‌كته‌ر بووه، فه‌رمانبه‌ر بووه له به‌ڕێوه‌به‌رێتی سینه‌مای سلێمانی.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌نجه سه‌ره‌ڕاى كارى هونه‌رى چه‌ند ساڵێكه سه‌رقاڵى كارى بازرگانى كه‌لوپه‌لى ناوماڵه له شه‌قامى قه‌ده‌مخێر له سلێمانى.
PM:05:45:29/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 31005
جار خوێنراوه‌ته‌وه