سودەكانی هەنجیری وشككراو بزانن
وێستگە ستایل-
1-خواردنی بڕێك لەهەنجیری وشككراو بڕی%15 لە ڕیشاڵی پێویست بۆ جەستە دابین دەكات وچارەسەرە بۆ قەبزی.
2-ڤیتامین B1 -B2-B3-B6 و ترشی بانتسونیك و ترشی فۆلیك بەجەستە دەبەخشێت .
3-ئەم میوە وشككراوە ڕێژەیەكی باش پۆتاسیۆم بەجەستە دەبەخشێت و بۆ تەندروستی دڵ زۆر بەسودە ، بۆ ئەو كەسانەش بەسودە كە نەخۆشی پەستانی خوێنیان هەیە.
4-بڕی پێویست پێكهاتە دژە ئۆكسێنەرەكانی تێدایە كە مرۆڤ دەپارێزێت لەتوشبون بەنەخۆشیەكانی شێرپەنجە.
6-ئەو كەسانەی ئارەزوی خواردنی شیرینی دەكەن باشتر وایە ئەم میوە شیرینە بەسودە بخۆن لەجیاتی شیرنیە دەستكردەكان.
7-باشتر وایە ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە زیادە ڕەوی لەخواردنی ئەم میوە وشكەدا نەكەن چونكە هۆكارێكە بۆ بەرزبونەوەی ڕێژەی شەكری ناو خوێن.
سەرچاوە: altibbi
PM:05:12:29/01/2018
ئهم بابهته 4779
جار خوێنراوهتهوه