مەساجكردنی بەشی سەرەوەی كڕكڕاگەی گوێ ئەم سودەی هەیە
وێستگە ستایل-
شێلانی هێواشی بەشی سەرەوەی كڕكڕاگەی گوێ هۆكارێك دەبێت بۆ كەمكردنەوەی پەستانە دەرونیەكان كە ڕۆژانە مرۆڤ ڕوبەرویان دەبێتەوە ئەمە چەند زانیاریەكی نوێیە كەپزیشكەكانی بواری مێشك و دەرونی ڕوسی لەسەر شێلانی ئەم ناوچەیەی گوێچكە بڵاویان كردۆتەوە.
بەشی سەرەوەی كڕكڕاگەی گوێچكە كە لەوێنەكەدا ئاماژەی بۆكراوە ئەو خاڵانەی لەسەرە كە پەیوەستە بە هێوركردنەوەی دەرون و مێشكەوە و واباشترە شەوانە بۆ ماوەی چەند خولەكێك ئەم بەشەی گوێ بشلێرێت پێش چونە ناو جێگەی خەوتنەوە بەم ڕێگەیەی لای خوارەوە:
1-پارچەیەك لۆكەی خاوێن تەنها كەمێك زەیتی جەستەی مناڵی لێبدرێت و بەم لۆكەیە مەساج بەبەشی سەورەوەی كركڕاگەی گوێچكە بكرێت و هەناسەی قوڵبدرێت .
2-هەركاتێك هەستان بە نائارامی دەرونی كرد ئەم ڕێگەیە بەكاربهێنن بۆ هێوركردنەوەی مێشك و
دەرونتان.
سەرچاوە: thaqafnafsak
PM:08:36:28/01/2018
ئهم بابهته 4723
جار خوێنراوهتهوه