‌بەوێنە... شارۆخان لەگەڵ کوڕە بچووکەکەی دەرکەوت

وێستگە ستایل-

ماڵپەڕێکی ھیندی لە بواری ھونەری چەند وێنەیەکی "شارۆخان" ئەستێرەی بۆڵیوود و کوڕەکەیان بڵاوکردووەتەوە، کە تیایدا دەردەکەوێت لەگەڵ کوڕە بچووکەکەی "ئەبرام" لە ناو ھەزارەھا کەس ڕۆژی جەژن بەڕێدەکەن.
 
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "ئیندییەن تایمز"، دوای ئەوەی "شارۆخان" ئەکتەری بۆڵیوود، بەھۆی نمایشکردنی فیلمە نوێیەکەی ھونەرمەند سەرکەوتنێکی زۆری بەدەست ھێنا، ڕۆژی شەممە "٢"ـی ئەیلول لەناو کۆمەڵێک ھەوارانی لەگەڵ کوڕە بچووکەکەی "ئەبرام" دەرکەوت.
 
"شارۆخان" ئەکتەر و گۆرانیبێژی ھیندی، ساڵی ١٩٦٥ لەوڵاتی ھیند لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٨ لەڕێگەی دراماوە ناسراوە، پاشان دەستی بەکاری نواندن کردووە لە فیلمی سینەمایی، لە ڕووی ژیانی تایبەتییەوە ھاوسەرگیری لەگەڵ "جوری خان" دیزاینەر کردووە و بوونەتە خاوەنی سێ منداڵ.


PM:12:41:28/01/2018










ئه‌م بابه‌ته 5559 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌