نەوید زەردی نوێترین کلیپی خۆی بڵاوکردەوە بڵاوکردەوە
وێستگە ستایل-
نەوید زەردی گۆرانیبێژ نوێترین ڤیدیۆ کلیپی لە ژێر ناوی "ئارام" بڵاوکردەوە.
نەوید زەردی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی NRT2 ڕایگەیاند، ڤیدیۆ کلیپی "ئارام" نوێترین کاری هونەریمە کە کاری میوزیک و ئەڕێنجی لەلایەن ئەفشین شوکریەوە بۆ ئامادەکراوە، ماجید کازمی کاری میکس و ماسترینگی بۆ کردووە.
لەکۆتایدا نەوید وتیشی "لە ڕۆژی ڤالانتاین (١٤-٢) بەرهەمێکی نوێم بەناوی "تۆ" بڵاو دەکەمەوە کە هۆنراوەی "ڕەنج سەنگاوی"یە، هیوادارم بەدڵی هەمووان بێت".
نەوید زەردی خەڵکی شاری مهابادە و خوێندنی دیبلۆمی تەواوکردووە، ئێستا لە ئەڵمانیا لە شاری دیسڵدۆرف دەژی ، ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی گۆرانییەکی نوێیە بەناوی "تۆ".

PM:06:47:27/01/2018
ئهم بابهته 4308
جار خوێنراوهتهوه