خواردنەوەی ئەم شەربەتانە دەبنە هۆی دابەزاندنی كێشی زیادە
وێستگە ستایل-
1-شەربەتی گۆێزەر: ڕۆژانە خواردنەوەی شەربەتی گوێزەر پێش ژەمەكان هەستكردن بەتێربون زیاد دەكات و هۆكاری تواندنەوەی چەوری زیادەی جەستەیە.
2-شەربەتی زەنجەبیل: كوپ و نیوێك ئاوی گەرم دوو كەوچك زەنجەبیلی هاڕاو و كەوچكێك گوشراوی ئاوی لیمۆی تێبكرێت و بەگەرمی بخورێتەوە ئەمە دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێشی زیادە.
3-ڕۆژانە پەرداخێك ئاو یەك كەوچك سركەی سێوی تێبكرێت و بخورێتەوە دەبێتە هۆی تواندنەوەی چەوری زیادە.
سەرچاوە: donazine
PM:01:01:27/01/2018
ئهم بابهته 3361
جار خوێنراوهتهوه