ده‌رهێنه‌ری دراماى گه‌رده‌لول بۆ مه‌رگی "رزگار" چی ده‌ڵێ؟
وێستگە ستایل-
ده‌رهێنه‌ری درامای گه‌رده‌لول، بۆ مه‌رگی پشتیوان نوری به‌ده‌وی ناسراو به (ڕزگار) له‌درامای گه‌رده‌لول، ده‌ڵێت :پشتیوان خۆشه‌ویستییه‌كی وه‌های له‌لا دروستكردم ئه‌گه‌ر گه‌رده‌لول به‌شی چواره‌می هه‌بوایه به‌دڵنیایه‌وه جارێكی دیكه به‌شدار ده‌بوو".
جه‌لیل زه‌نگه‌نه ده‌رهێنه‌ری درامای گه‌رده‌لول له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند مه‌رگی ناوه‌ختی پشتیوان زیانێكی گه‌وره بوو كه مایه‌ی دڵگرانی و نیگه‌رانییه بۆ هونه‌ری كوردی.
زه‌نگه‌نه ده‌ڵێت: ساڵی 2003 بۆ یه‌كه‌مجار گه‌زیزه‌ی هونه‌رمه‌ند (پشتیوان)ی پێناساندم و دواتر له‌رێگه‌ی مامۆستا (مۆفه‌ق عارف لهۆن)یه‌وه به‌شداری له‌درامای گه‌رده‌لولدا كرد‌و ڕۆڵی رزگاری پێدرا.
وتیشی "پشتیوان تا بڵێی رۆڵی جوان ده‌بینی، جیاواز له‌هه‌ندێك هونه‌رمه‌ند له‌به‌رده‌م كامێرادا ئه‌ركی خۆی به‌باشی به‌ئه‌نجامده‌دا".
زه‌نگه‌نه ده‌شڵێت ""له‌كاتی ده‌رهێنانی درامای گه‌رده‌لولدا به‌دوای كوڕێكی قۆزی وه‌ك پشتیواندا ده‌گه‌ڕام، ئه‌وه‌بوو خۆشه‌ویستییه‌كی وه‌های له‌لا دروستكردم ئه‌گه‌ر گه‌رده‌لول به‌شی چواره‌می هه‌بوایه به‌دڵنیایه‌وه جارێكی دیكه به‌شداریم پێده‌كرد، به‌داخه‌وه پشتیوان له‌كورد رۆشت، نه‌ك ته‌نها له‌بنه‌ماڵه‌كه‌ی".
ده‌رهێنه‌رى درامای گه‌رده‌لول له‌و وتانه‌یدا بۆ ئاوێنه جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "پێویسته هونه‌رمه‌ندان تا له‌ژیاندان رێزیان لێبگیرێت، ئه‌وه ئه‌وان بوون وڵاتیان پێشخست، بۆ ده‌بێت ده‌سه‌ڵات بیباك بێت به‌رامبه‌ریان‌و خزمه‌ت نه‌كرێن؟".
پشتیوان نوری بەدەوی، ساڵی ١٩٧٧ لەشاری سلێمانی لەدایكبووە، ساڵی ١٩٩٣ ژیانی هونەری لەپەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی دەستپێکردووە، بەشداری لەچەندین شانۆگەری و فیلم‌دا کردوەو یەکێك بووه لەئەکتەرە دیارەکانی درامای گەردەلول و هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە هونەرمەند (هەواڵ عوسمان) کردوەو خاوەنی دوو کچە بەناوه‌كانی (کانی و لانی)، سێشه‌ممه‌ی رابردوو 1/16، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له‌ته‌مه‌نی 41 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
PM:08:55:25/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 19766
جار خوێنراوه‌ته‌وه