‌خواردنەوەی ئاو لەسەر گەدەی بەتاڵ بەسودە

وێستگە ستایل-


به‌ پێی بڵاوكراوه‌كانی Every health tips لە کۆمەڵگەی یاباندا هەر لە کۆنەوە وا باوە کە راستەوخۆ لەدوای هەستان لە خەو رێژەیەکی زۆر ئاو لەسەرسکی بەتاڵ بخۆنەوە.

تویژینەوەیەکی زانستی نوێ لەلایەن کۆمەڵەی پزیشکانی یابان سودەکانی ئەم تەکنیکەی بە رێژەی ١٠٠% سەلماندووە و دەریخستووە کە خواردنەوەی ئاو لەسەر سکی بەتاڵ بەسوودە بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە تەندروستیانە:

 
(سەرئیشە، نەخۆشییەکانی دڵ، پەرکەم، قەڵەوی، تەنگەنەفەسی، نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ، رشانەوە، سکچوون، قەبزی، گشت نەخۆشییەکانی چاو، نەخۆشییەکانی منداڵدان، شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی لوت و قوڕگ و گوێ، کێشەکانی سوڕی مانگانە)

شێوازی بەکارهێنانی ئەم تەکنیکە:
1-بەیانیان لە دوای هەستان لە خەو، پێش شتنی ددانەکانت ٤ پەرداخ ئاو بخۆرەوە.

2-دواتر دەم و ددانەکانت بشۆ و بۆ ماوەی ٤٥ خولەک هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک مەخۆ.

3-دوای ٤٥ خولەک دەتوانیت نانی بەیانی بخۆیت.

4-لە دوای ١٥ خولەک لە خواردنی نانی بەیانی و نیوەڕۆ و ئێوارە، هیچ شتێک مەخۆ و مەخۆرەوە بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر.

5-ئەو کەسانەی کە بە هۆی نەخۆشیی یاخود لاوازییەوە ناتوانن ٤ پەرداخ ئاو بەسەریەکەوە بخۆن، دەتوانن سەرەتا بە ٢ پەرداخ دەسپێبکەن و دواتر لەگەڵ بەرەوپێشچوونی کات ژمارەی پەرداخەکان زیاد بکەن.

تێبینی/ لە کاتی هەبوونی کێشەی تەندرووستی مەترسیدار، نابێت ئەم تەکنیکە وەک جیگرەوەیەک بۆ چارەسەری پزیشکی بەکاربهێنرێت.


PM:08:49:25/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 5350 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌