بۆچی خواردنه‌وه‌ی كوپێك مۆز و دارچینی بەسوودە؟
وێستگە ستایل-
خه‌وتن یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی توانای له‌شی مرۆڤ، چونكه كه‌م خه‌وی ده‌بێته هۆی تێكدانی ته‌ندروستیت له رووی عه‌قڵی و له‌شیشه‌وه.
له‌كاتی خه‌وتندا له‌شت له‌كاردایه بۆ هاوكاریكردنی چالاكیه‌كانی مۆخ و مێشك، به‌تایبه‌تی لای گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردن و گه‌وره‌بوونی، به‌ڵام كه‌م خه‌وی كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر هزر و بیری مێشكی مرۆڤ.
هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه پزیشكیه‌كانی په‌یمانگای پزیشكی ئه‌مه‌ریكا، زیاتر له 50 ملیۆن تاكی ئه‌مه‌ریكی به‌ده‌ست كێشه‌ی كه‌م خه‌وییه‌وه ده‌نالێنن، یان پچر پچری خه‌ویان یاخود زۆری ئاره‌قكردنه‌وه له‌كاتی خه‌ودا زوو زوو هه‌ستان، به‌ڵام ئایا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ری نیه؟
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ده‌توانیت مۆز و دارچینی به‌كاربهێنیت، به‌ڵام مۆز بۆ؟ چونكه مۆز دژی ئاره‌قكردنه‌وه‌یه به‌هۆی بوونی پێكهاته‌ی "ترشی ئه‌مینی به‌ناوی تریبتوفان" كه له‌ئه‌نجامدا ئاستی سیرتونین به‌رز ده‌كاته‌وه و دواجار هه‌ڵچوونه‌كانت كه‌م ده‌بێته‌وه چالاكیه‌كانی مێشك رێكده‌خاته‌وه، مۆز پێكهاته‌ی كالسیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسنی زۆری تێدایه ئه‌م پێكهاتانه‌ش باشترین یارمه‌تیده‌ری خه‌ون.
دارچینی برێكی زۆر رێژه‌ی ئه‌یجونول و ڤیتامین ئه‌ی و نیاسین و بنتۆسنیك و ئه‌سید و بیرودوكسین و پێكهاته‌ی سودبه‌خشی تری تێدایه، بۆنێكی خۆشی هه‌یه و یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی سوری خوێن ده‌دات و چالاكی ده‌كات و كرداری هه‌رس خێرا ده‌كات و خه‌وێكی ئارامت پێ ده‌به‌خشێت.
نیو مۆز و نیو لیتر ئاو و كه‌وچكێك بچوك دارچینی تێكه‌ڵاو بكه، به‌ڵام پێویسته ئاوه‌كه گه‌رم بێت دوای ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی تر تێكه‌ڵ كرد، بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك دایبنێ وكاتژمێرێك پێش نوستن بیخۆ.
PM:08:35:25/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 7669
جار خوێنراوه‌ته‌وه