دواى هه‌فته‌یه‌ك له مردنى پشتیوان هەوال عوسمان چۆن باسی دەکات
وێستگە ستایل-
دواى هه‌فته‌یه‌ك له مردنى هونه‌رمه‌ند پشتیوان به‌ده‌وى، هه‌واڵ عوسمان باسى دوورى خۆى ده‌كات بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى.
هه‌واڵ عوسمان به‌رده‌وامه له خه‌مگینى بۆ له ده‌ستدانى هاوسه‌ره‌كه‌ى ئه‌و به‌رده‌وام ده‌ڵێت من چۆن بێ ئه‌و ئه‌ژیم چۆن منداڵه‌كانم گه‌وره بكه‌م، ئه‌وه ته‌نانه‌ت ئاواتى ده‌خواست خۆى و منداڵه‌كانى بمردنیایه پشتیوان نه‌مردایه.
هه‌واڵ عوسمان له نوێترین نوسینى بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌نوسێت "به‌قه‌د ساردى جه‌سته‌ى تۆ گڕ له دڵم به‌ر بووه، به‌قه‌د دوورى من له تۆ داخ له دڵم نیشتووه".
هونه‌رمه‌ند پشتیوان به‌ده‌وى ناسراو به "رزگارى گه‌رده‌لول" ئێواره‌ى 16ى كانوونى دووه‌م له ته‌مه‌نى 41 ساڵیدا به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه كۆچى دوایى كرد.
پشتیوان لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٧ شاری سلێمانییە و لەگەڵ هەواڵ عوسمانی ئەکتەر هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو کچە و بە ڕۆڵی رزگار لە درامای گەردەلول بەناوبانگ بووە و بەشداری چەندین کاری دراما و شانۆ و فیلمی کردووە و ماوەیەکیش وەک پێشکەشکار کاری کردووە.
PM:11:24:24/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 97120
جار خوێنراوه‌ته‌وه