‌بەوێنە... مایای گوڵی رەشتان بیرماوە، دوای چەند ساڵێک دەرکەوتەوە

وێستگە ستایل-


پاڵەوانی پێشووی درامای (گوڵی رەش)  ئیلایدا چاڤیک کە ناسراو بوو بە مایا پاش چەندین ساڵ دەرکەوتەوە، ئەمەش پاش چوار ساڵ رۆڵگێڕان لە زنجیرەکەدا کە ئەوکات تەمەنی 17 ساڵ بوو.

 

ئیلایدا چاڤیک"   ساڵی ١٩٩٤ لە شاری بالیکسیر لەدایک بووە، یەکێک بوو لەو ئەکتەرانە کە بۆ یەکەمجار لە شانۆی شاری ئادرەمیت بەشداری کردوە، ھەر لە قوناغی سەرەتایی ڕاھێنان لە سەر نواندن وەرگرتووە و خوێندنکاری زانکۆی بەشی شانۆیە.


ئەم خانمە ئەکتەرە یەکەم دەرکەوتنی لە دراما تەلەفزیۆنیەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ زنجیرەی (گوڵی ڕەش) لە ساڵی ٢٠١٣ دا، "مایا" زمانەکانی فڕەنسی و ئەڵمانی دەزانێت، باڵای ١٦٨ سەنتیمە، کێشی ٥٦ کیلۆیە.


PM:05:07:22/01/2018












ئه‌م بابه‌ته 16140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌