‌ئایا منداڵ له‌ سكی دایكیدا ده‌خه‌وێت؟

وێستگە ستایل-


شتێكی سروشتیه‌ لای خانمان به‌تایبه‌تی ئافره‌تانی دووگیان، كه‌ پرسیارێكی زۆر له‌ مێشكیاندا دروست بووه‌ ده‌رباره‌ی كۆرپه‌له‌ كاتێك له‌ سكی دایكیدا، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م جاری بێت دووگیان بێت، ئایا كه‌ی ده‌جوڵێت؟ ئایا هه‌ست به‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌كات واتا ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ ده‌بیستێت، یان ئایا منداڵ له‌نێو سكی دایكیدا ده‌خه‌وێت برسی ده‌بێت؟

بێگومان هه‌فته‌ له‌ دوای هه‌فته‌ كۆرپه‌له‌ به‌رده‌وام گه‌شه‌ ده‌كات، له‌ مانگی یه‌كه‌مدا كۆرپه‌له‌ زۆر ده‌خه‌وێت، تا ده‌گاته‌ هه‌فته‌ی 32 له‌ ماوه‌ی دووگیانی نزیكه‌ی %90-95 كاته‌كان خه‌وتووه‌.

به‌هه‌مان شێوه‌ كۆرپه‌له‌ هه‌ست به‌ برسێتی ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ست كردن به‌ زۆر شتی تر وه‌ك پێكه‌نین و توره‌ بوون.

له‌ ئێستادا توێژینه‌وه‌ پزیشكیه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ كۆرپه‌له‌ له‌ نێو سكی دایكیدا خه‌ونیش ده‌بینێت به‌ڵام له‌ كۆرپه‌له‌یه‌كه‌وه‌ بۆ كۆرپه‌له‌یه‌كی دی ده‌گۆرێت، هه‌ر بۆیه‌ پزیشكان ئامۆژگاری دایكان ده‌كه‌ن زۆر به‌ ئاگا بن له‌و ره‌فتارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، چونكه‌ كۆرپه‌له‌ بێزار ده‌بێت و هه‌ستی پێده‌كات بۆ نمونه‌ كاتێك ده‌كۆكیت به‌تایبه‌تی به‌ده‌نگی به‌رز یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی بێزاركردنی كۆرپه‌له‌.

هه‌ر بۆیه‌ جگه‌ له‌ ره‌فتاره‌كانت گوێگرتن له‌ مۆسیقایه‌كی ئارام زۆر به‌سوده‌، به‌ڵام ئاگاداربه‌ هه‌رگیز ئه‌و ئامێره‌ی له‌ ده‌نگی لێوه‌ دێت نزیك مه‌كه‌ره‌وه‌ له‌ سكت چونكه‌ به‌هێزه‌ جوڵه‌ی تێدایه‌ كاریكگه‌ری سلبی هه‌یه‌ له‌سه‌ر كۆرپه‌له‌.


سه‌رچاوه‌: 3a2ilati



PM:07:38:21/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 4829 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌