‌چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك بۆ توشبووانی نه‌خۆشی كۆڵۆن؟

وێستگە ستایل-


به‌شێكی زۆری مرۆڤه‌كان به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌كانی گه‌ده‌ و ریخۆڵه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، به‌تایبه‌تی كۆڵۆن چونكه‌ نه‌خۆشیه‌كی مه‌تریسیداره‌ و ئه‌گه‌ر به‌ ئاگا نه‌بیت پەێڕەوی ئامۆژگاریەکانی پزیشک نەکەیت بگۆڕێت بۆ نەخۆشی مەترسیدارتر.

هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ په‌یره‌وی ئه‌م ئامۆژگاریان بكه‌یت:

دووركه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ دوودڵی و زۆر بیركردنه‌وه‌ و خه‌مۆكی، چونكه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی هه‌ڵئاوسانی گه‌ده‌ و كۆڵۆن، هه‌وڵبده‌ كاته‌ به‌تاڵه‌كان خۆت سه‌رقاڵ بكه‌ به‌ شتێكه‌وه‌ تا بیرنه‌كه‌یته‌وه‌.

جۆری ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌یخۆیت زۆر گرنگه‌ هه‌وڵبده‌ له‌ تونی و فاسۆلیا و نۆك و لۆبیا و ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ هه‌رسی خاوه‌ دووربكه‌ویته‌وه‌، چونكه‌ توشی هه‌ڵئاوسان و غازاتێكی زۆر ده‌كات.

هه‌وڵبده‌ له‌ شه‌كر دوور بكه‌ویته‌وه‌، چونكه‌ زۆر به‌ خاوی هه‌رس ده‌بێت له‌گه‌ده‌دا.

كه‌مكردنه‌وه‌ی جوینی بنێشت، چونكه‌ هۆكاره‌ بۆ هه‌ڵئاوسانی كۆڵۆن و غازاتێكی زۆر.

به‌هه‌موو جۆرێك دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ خواردنی خواردنه‌وه‌ غازیه‌كان، چونكه‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ كرداری هه‌رس و كۆڵۆن.
هه‌وڵبده‌ زۆر به‌هێواشی و له‌سه‌رخۆ نان بخۆیت، به‌باشی خواردن بجو.

هه‌وڵبده‌ زۆر به‌كه‌می خواردنی خێرا بخۆیت وه‌ك هه‌مبه‌رگر و پیتزا و به‌شه‌كانی، هه‌روه‌ها تونی و به‌هارات.

ئه‌گه‌ر هه‌وڵبده‌یت ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆیت رۆژانه‌ كه‌ مه‌ترسی كۆڵۆن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن، ئه‌وا ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و خواردنانه‌ش بخۆیت كه‌ زیانی هه‌یه‌ نه‌بێته‌ هۆی مه‌ترسی و بێزار بكات وه‌ك خواردنی زه‌ڵاته‌ پێش نان، خواردنی چه‌ند ده‌نكه‌ بایامێك به‌ سكی ناشتا و به‌یانیان.



PM:10:25:19/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 20916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل