ئەو خۆراکانەی گرنگن بۆ گەشەی کۆرپەلە
وێستگە ستایل-
گرنگە لە کاتی دووگیانیدا گرنگی بدرێت بە جۆرو کوالێتی خواردن بە پێی بەرنامەی خۆراکی گونجاو، ئەو خۆراکانەی گرنگن بۆ گەشەی کۆرپەلە بریتین لە
1-پرۆتین
وەک گۆشت و مریشک و ماسی و نیسک و نۆک، یارمەتی گەشەی خانەی مێشک دەدات.
2-چەوری
ئۆمیگا سێ و زەیت و ڕۆنی ماسی و ڕۆنی کەتان و بوونی چەوری لە خۆراکەکاندا، چونکە گرنگە بۆ گەشەی خانەکان.
3-کاربۆهیدرات
لە گەنم و مەعکرۆنی و پێکهاتەکانی سەوزەو میوە دا هەیە، وزەی پێویست دروست دەکات بۆ مۆخی منداڵەکە.
4-ئاسن
لە سپێناخ و نیسک و گۆشتدا زۆرە.
5-یۆد
لە ماسی و خوێ و پەنیری کەم چەوری و ماست زۆرە.
6-ڤیتامینەکان
میوەو سەوزە گەڵادارەکان و گۆشت و هێلکە و جگەردا زۆرە.
PM:02:04:18/01/2018
ئهم بابهته 6375
جار خوێنراوهتهوه