چۆن جێگه به‌جێماوه‌كانی زیپكه به پێستمانه‌وه لابه‌رین؟
وێستگە ستایل-
لیمۆ سودێكی زۆری هه‌یه بۆ پێست به‌هۆی بوونی برێكی زۆر ڤیتامین سی و بی جگه له‌وه‌ی پێكهاته‌ی كانزای به‌سودی تێدایه، به‌شێكی زۆری خانمان له‌دوای نه‌مانی زیپكه‌كانیان جێگه و چاڵی به روخساریانه‌وه جێده‌هێڵێت هه‌ر بۆیه ده‌توانی لیمۆ به‌كاربهێنیت به‌لام چۆن؟
ماسكی ماست و لیمۆ
ئه‌م پێكهاته‌یه یارمه‌تی پاكردنه‌وه‌ی پێست و ده‌دات، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان چه‌وره زۆر گونجاوه یان ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان هه‌ستیاره، نیو لیمۆ له‌گه‌ڵ ماست تێكه‌ڵ بكه به‌هه‌مان قه‌باره، پاشان بیده له روخسار بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك، جگه له پاكردنه‌وه‌ی روخسار پێست و له په‌ڵه و جێگه زیپكه و پاك ده‌كاته‌وه رێگری له بوونی زیپكه ده‌گرێت، به‌ڵام ماستی كه‌م چه‌وری.
شه‌ربه‌تی لیمۆ و ئاوی گوڵ
یه‌كێكه له باشترین رێگه‌كان بۆ لابردنی زیپكه، كه‌وچكێك ئاوی گوڵ و كه‌وچكێك شه‌ربه‌تی لیمۆ تێكه‌ڵ بكه، پاشان دوای ئه‌وه‌ی روخسار ده‌شۆیت ئه‌م ماسكه‌ی لێبده بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك.
ماسكی سپێنه‌ی هێلكه و لیمۆ
ئاسانترین ماسكه و یارمه‌تی نه‌هێشتنی زیپكه و په‌ڵه ده‌دات و پێست ده‌گه‌شێنێته‌وه وبریقه‌دار و سپی ده‌كاته‌وه، پێویسته هه‌فته‌ی 2 جار به‌كاریبهێنیت، به‌پێی قه‌باره‌ی پێویست تێكه‌ڵی بكه و بۆ ماوه‌ی 15-20 خوله‌ك بیده له روخسارت پاشان به‌ئاوی شله‌تێن بیشۆ.
PM:01:59:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 3115
جار خوێنراوه‌ته‌وه