‌مـەترسیەکانی بــەرزی پـەستانی خوێن

وێستگە ستایل-


بـەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی (Centers for Disease control and Prevention)، نزیکەی یەک لەسەر سێی پێگەیشتوانی ئەمەریکا بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە، کۆمەڵێک هۆکار دەبنە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، وەک گوشاری دەروونی، ژەمە خۆراکیەکان، نەبوونی ڕاهێنان‌‌‌).

بوونی پـەستانی خوێن مەترسیەکان زیاد دەکات لەکاتی بوونی کێشەیەکی تەندرووستی وەک(سەکتەی دڵ، سستی لێدانی دڵ، نەخۆشیەکانی گورچیلە، کێشەکانی بینای، کێشەی زیندە چالاکیەکان).

بـۆ خۆپاراستن یان چارەسەرکردنی بەرزی پەستانی خوێن پێویستمان بە پشکنین و ڕێکخستنە لەلایەن دکتۆرەوە، تۆ دەتوانی چارەسەری خۆت بکەی بەم ڕێگایانەی خوارەوە کە بریتیە لە چـارەسەری سروشتی وەک و رووەک و تەواوکەرەکانی.

زۆر ڕێگا هەیە بۆ چارەسەرکردنی بەرزی پەستانی خوێن، لەوانە گۆڕینی شێوازی كارەكانی ڕۆژانەی ژیانت یان لە ڕێگەی دەرمانەوە، ئـەگەر تۆ دەتەوێت لەڕێگە کۆنەکەوە ڕێگای ڕووەک و سەوزەوات چارەسەری ئەو کێشەیەت بکەی ئەوا ڕێگای زۆرمان لەبەردەستدایە.

ئەمانە هەندێکن لەو چارەسەرانە:

1-ریحـانـە
ریحانە رووەکێکی بەتامە، سود بەخشیشە لە خۆراکەکانماندا، هەروەها یارمەتیدەرە بـۆ دابەزاندن و بەرزی پەستانی خوێن، بە کورتی پەستانەکەت نزم کەرەوە بە ریحانە‌، زیادکردنی ریحانە بۆ ژەمەکانت ئاسانە بەدڵنیاییەوە لابەری ئازارەکانیشە، دەتوانیت ریحانە لەگەڵ ژەمەکان بەچەندین جۆر بەکاربهێنیت وەک (زەڵاتە، سوپ،  لەگەڵ خۆراکەکانی تر وەک سەوزە).

2-دارچینـی
دارچینی یەکێکیترە لە چارەسەرەکان جگە لەوەی بەتامە، بەڵام پێویستی بەکەمێک ئەرکە بۆ ئەوەی لە ژەمەکانی ڕۆژانەماندا هەبێت، کە ڕەنگە چەند ژمارەیەک پەستانەکەت بێنێتە خوارەوە، هەموو ڕۆژێک بەکارهێنانی دارچینی دەبێتە هۆی نزمی پەستانی خوێن لەو کەسانەی كه شەکرەیان هەیە، بۆ ئەوەی زیاتر دارچینی بەکاربێنیت، دەتوانی سودی لێببینیت بە پرژاندنی بەسەر ئەو هەویرەی دەیکەی بە نان یان سەمون وە لەنانخواردنی بەیانیادا بەکاری بێنیت، لەگەڵ خواردنەوەکانتدا چا یان قاوە بەکاربهێنە، دارچینی هەم تامی ژەمەکانت خۆشەکات هەروەها چارەسەریشت دەکات.

3-حـێل
حێل یەکێکە لە چارەسەرەکان کە لە هیندستانەوە دێت، بـەزۆری بەکاردێت لە خۆراکەکانی باشـوری ئاسیادا، لێکۆڵینەوەکان کاریگەری تەندروستیان لە حێل دا دۆزیوەتەوە کەدەڵێ بەکارهێنانی هاڕاوەی حێل ڕۆژانە بۆ ماوەی چەند مانگێک نزمی پەستانی خوێنمان نیشاندەدات، تـۆ دەتوانی هاڕاوە یان تۆزی حێل بەکاربهێنیت وەک بەهارات لە سوپ یان، کوڵانی لەگەڵ خۆراکدایان بکرێت بەنانەوە بۆ تامێکی تایبەت، سودبەخشیشە بۆ تەندروستیت.

4-سیر
سیر ئەگەر چی کەمێک تامی تیژە و بۆنی هەناسەمان ناخۆش دەکات، هاوکات دەتوانین وەک تامێک لەگەڵ خۆراکەکانمان بەکاریان بێنین، سیر توانای نزمکردنەوەی پەستانی خوێنی هەیە چونکە وادەکات بۆریەکانی خوێن گەورەبن و پشوو بدەن ئەمەش وادەکات خوێن بە ئازادی و ئاسانتر بڕوات بەمەش پەستانەکەت کەم دەبێتەوە، تـۆ دەتوانیت سیری تازە زیاد بکەیت بۆ زۆرێک لەو خواردنانەی حەزت لێیانە، ئەگەر تامی سیر قورسە بۆت ئەوا دەتوانیت بیبرژێنیت یان بەشێوازیتر بەکاریبێنە.

5-گەڵای گۆیژ
گەڵای گۆیژ یەکێکە لە چارەسەرە گیایەکان کە بۆ دەرمان بەکاردەهێنرا لای چینیەکان بۆ هەزاران ساڵ، سەرجەم خانە خوێیەکانی گەڵاکە بەسودن بۆ بۆریەکانی خوێن لە دڵدا ، بەسودە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و ڕێگریشە له دروست بوونی خوێن مەین، هەروەها سوڕی خوێن چالاک دەکات، تـۆ دەتوانیت گەڵای گۆیژ وەک حەپ یان شلە یان وەک چا بەکاربهێنیت.

6-هـاڕاوەی کـەرەوز
هاڕاوەی کەرەوز ئەو سەوزەیەیە بەکاردێت بۆ بەتامکردنی سـوپ و شلەو خۆراکەکانمان، کەرەوز بۆماوەیەکی درێژ وەک چارەسەری پەستان خوێن لای چینیەکان بەکاردەهات بـەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە لەوانەیە کاریگەری خراپی هەبێت، تـۆ دەتوانیت هاڕاوەکە بەکاربێنیت وەک شەربەت بۆ نزمبوونەوەی پەستانەکەت .

7-گوڵە پشیلـە
گوڵە پشیلە چارەسەرێکی سروشتیە و چینیەکان بەکاریدەهێنن، بۆ چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن،هەروەها بەسودە بۆ کێشە دەماریەکان، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ئەم گوڵه بەسودە بۆ کەمکردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن،بەهۆی کارکردن لەسەر کەناڵەکانی کالیسۆم لەخانەکاندا، دەتوانیت بەچەند جۆر ئەم گوڵه بەکاربێنیت لە خۆراکەکاندا.


PM:04:42:17/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 4443 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌