چه‌ند رێگایه‌كی ئاسان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی برژانگ و به‌هێزكردنی
وێستگە ستایل-
جوانی چاوه‌كان نهێنی سه‌رنجراكێشی و خانمێتیته، به‌لاَم سه‌رنجراكێشترین چاو ئه‌و چاوانه‌ن كه برژانه‌كانی درێژه، هه‌ر بۆیه خانما هه‌میشه ده‌گه‌رێن به‌دوای باشترین رێگه‌دا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی برژانیان و پاراستنیان و به‌هێزكردنی.
1-زه‌یتی گه‌رچه‌ك باشترین پێكهاته‌یه بۆ برژان و به‌هێزكردنی، پێویسته شه‌وانه پێش نوستن به‌كاربهێنرێت بۆ برژانگ تا به‌یانی پێوه‌ی بمێنێته‌وه.
2-ڤیتامین
به فڵچیه‌كی ماسكارای كۆن به‌ڵام پاكرابێته‌وه، چه‌ند كه‌پسولێكی تایبه‌تی ڤیتامین بده له برژانگه‌كانت پێش نوستانی شه‌وانه، پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بینیت باشترین ئه‌نجام ده‌بێت.
3-چای سه‌وز
به‌هۆی ئه‌وه‌ی چای سه‌وز برێكی زۆر پێكهاته‌ی كافاینی تێدایه، ئه‌مه‌ش به‌سوده بۆ به‌هێزكردنی برژان، كوپێك چای سه‌وز بێنه و كه‌مێكی لێ جیاكه‌ره‌وه پاش ئه‌وه‌ی سارد ده‌بێته‌وه بیده له برژانگ و چاوه‌كانت بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك.
4-به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون و توێكڵی لیمۆ پێكهاته‌یه‌كی زۆر به‌سوده، ده‌كرێت هارراوه‌ی توێكڵی لیمۆ له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵ بكه‌یت، دواتر بیده‌ی له برژانگت، له پاش هه‌فته‌یه‌ك هه‌ست به گۆرانكاری گه‌وره ده‌كه‌یت.
PM:04:26:17/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 2807
جار خوێنراوه‌ته‌وه