ئەگەر ئاسنی خوێنت کەمە پێویستە چی بخۆیت؟
وێستگە ستایل-
ئاسن یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی پێكهاته‌كانی خوێن، پێویستی له‌شه چونكه هۆكارێكه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجین بۆ خوێن و زیادكردنی ئۆكسجین بۆ له‌ش، هه‌ر بۆیه پێویسته پارێزگاری له ئاستی ئاسنی له‌ش بكرێت و كه‌می ئاسنی له‌ش زیانی هه‌یه.
كه‌می ئاسن له له‌شدا ده‌بێته هۆی بێتاقه‌تی و زوو ماندووبوون و شین بونه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌شی له‌ش یاخود سه‌ر گێژخواردن به‌تایبه‌تی كاتی له‌خه‌و هه‌ستان و ئازاری سه‌ر و هه‌ڵوه‌رینی قژ و زۆر حاڵه‌تی تر.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته پێویسته چی بخورێت؟، باشترین خواردنه‌كان كه ئاسن له پێكهاته‌یاندا هه‌یه چین؟
گۆشتی سور و جگه‌ر و ماسی
گوڵه به‌ڕۆژه وبوندوق و بادام
فاسۆلیا و نیسک
كوله‌كه و بیبه‌ری سه‌وز و جیسینگ وسپیناخ وجەرجیر ومه‌عده‌نوس و نەعنا
گێزه‌ر و باینجان
زه‌ردێنه‌ی هێلكه و شیر
پرته‌قاڵ و شیللک و ڵیمۆ و هەرمێ و مۆز و ترێ و شەربەتی ترێ
گوڵە بەیبوون و خورما هەنگوینی رەش
بەڵام زۆر پێویستە هەمیشە گرنگی بە خواردنی نانی بەیانی بدەن، ئەو کەسانی توشی کەم خوێنی بوون.
PM:05:02:16/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 4900
جار خوێنراوه‌ته‌وه