دروستكردنی مه‌عكه‌رۆنی به په‌نیر و گۆشت
وێستگە ستایل-
پێداویستیه‌كان:
نیو كیلۆ مه‌عكه‌رۆنی
نیو كیلۆ گۆشتی نه‌رمه
كه‌وچكێك زه‌یت
پیازێكی هارراو
خوێ و بیبه‌ری هارراو و به‌هارات "به پێی پێویست"
سۆسی ته‌ماته
چاره‌كه كوپێك ئاو
كوپێك په‌نیری كرێمی
كوپێك په‌نیری شیده‌ری هارراو یان هه‌ر په‌نیرێك خۆت ئاره‌زوو بكه‌یت
1 هێلكه
2 كه‌وچكی گه‌وره مه‌عده‌نوس
1 كه‌وچكی گه‌وره ریحانه یان هه‌ر سه‌وزه‌یه‌ك خۆت ئاره‌زوو بكه‌یت.
نیو كوپ په‌نیری مۆرته‌زێلای هارراو
چۆنێتی دروستكردنی:
مه‌عكه‌رۆنیه‌كه كه‌مێك ده‌كوڵێنین و ده‌یپاڵێوین، گۆشته‌كه و زه‌یت و پیاز خوێ و بیبه‌ر و به‌هارات تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و كه‌مێك له‌سه‌ر ئاگر دایده‌نێین تا ئاڵ ده‌بێت ده‌كرێ له‌سه‌ر ساجیش بیكه‌یت.(ده‌كرێ له‌بری سوركردنه‌وه بیكوڵینی)
ساسی ته‌ماته و مه‌عكه‌رۆنیه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و چاره‌كه ئاوه‌كه‌ی ده‌كه‌ین به‌سه‌ردا.
پاشان په‌نیری شیده ر و كرێم و مه‌عده‌نوسه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و ده‌یكه‌ین به‌سه‌ر گۆشته‌كه‌ی ئاماده‌مان كردووه، دواتر له‌گه‌ڵ مه‌عكه‌رۆنیه‌كه تێكه‌ڵی ده‌كه‌ین و پاشان په‌نیری مورته‌زیلا و ریحانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین به‌سه‌ردا و ده‌یخه‌ینه فرنه‌وه بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك.
PM:04:28:16/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1767
جار خوێنراوه‌ته‌وه