‌حەوت خاڵ كە پێویستە منداڵەكەت وەك ناوی خۆی فێری ببێت

وێستگە ستایل-

چەندین ڕەفتار هەیە پێویستە فێری منداڵ بكرێت وەك ناوی خۆی بۆ ئەوەی لە داهاتودا تاكێكی سەركەوتووی لێ دەربچێت و خێزان و كۆمەڵگە سوودی لێ ببینن، لەوانەش:

1- سوپاسكردن:
منداڵەكەت فێربكە سوپاست بكات و ڕێز دەرببڕێت بۆ هەر كەسێك كە باشەیەكی بەرامبەر دەنوێنێت .

2- بەیارمەتیت:
پێویستە دیك و باوك ئەوە فێری منداڵەكەی بكات وشەی یارمەیت بەكاربهێێت كاتێك ویستی ئەوەی هەبێت پارچەیەك یان كەلوپەلێك لە كەسێك وەربگرێت و هەوڵی ئەوە نەدات شت بفڕینێت.

3- داوای لێبوردن:
زۆر پێویستە ئەو كاتەی منداڵ هەڵەیەك دەكات داوای لێبوردن بكات بۆ ئەو هەڵەیەی ئەنجامیداوە لێرەوە فێری ئەوە دەبێت نرخ و بەها بۆ بەرامبەرەكەی دابنێت و ڕێزی خۆشی بگرێت.

4-سڵاوكردن:
ئەمە بكە بە یەكێك لەو نەریتە سەرەكیانەی فێری منداڵەكەتی بكەیت كاتێك دەچنە شوێنێك یان كەسێك دێتە ماڵتان ئەم سڵاوی لێ بكات چونكە دواجار ئەم منداڵە دەبێتە نەوەی داهاتوو.

5-منداڵەكەت فێر بكە جیاوازیەكان قبوڵ بكات:
منداڵەكەت ڕابهێنە لەگەڵ ئەو كەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتە ڕێزی لێبگرێت و كەسانێكی ئاساین و نابێت گاڵتەیان پێ بكرێت.

6-پاك و خاوێنی:
لەسەرەتای تەمەنی منداڵەكەت فێری ەوەی بكە بەشێوەیەكی پاك وخاوێن نانەكەی بخوات بۆ ئەوەی ئەم ڕەفتارە هەڵانەی نەبێتە خوو لە داهاتویدا و لە هەر كوێ یاری دەكات ژینگەی خۆی پاك و خاوێن ڕابگرێت .

7- فێری بكە كەسێكی كۆمەڵایەتی بێت:
پێویستە منداڵەكەت فێری ئەوە بكەیت یارمەتی ئەو كەسانە بدات كە پێویستی پێیەتی و ئەو كاتەی گەورە دەبێت تۆ و ئەو كەسانەش سوودی لێ ببینن كە لەگەڵی دەژین لە داهاتودا.



AM:09:58:31/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 15563 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌