‌چۆن دەبیتە باوكێكی سەركەوتوو؟

وێستگە ستایل-

بوون بە باوك و دایك كارێكی ئاسان نییە و پێویستی بە هەوڵدان و ماندوو بوون هەیە ، پێگەی (lifehack ) لیستی ئەو 10 ڕەفتارەی ئاشكرا كرد كە پێویستە پیاوان ئەنجامی بدەن بۆ ئەوەی ڕۆڵی باوكێكی باشیان هەبێت لە ژیانی منداڵەكانیاندا .


1- بڕیاری كۆتای لەسەر تەواوی ئەو شتانە مەدە كە پەیوەندی بە منداڵەكەتەوە هەیە ، پانتاییەك بەجێ بهێڵە بۆ ئەوەی ئەو خۆی بڕیار بدات و دەتوانیت یارمەتی بدەیت بۆ ئەوەی  بڕیاری دروست بدات .

2- دەبێت وەك باوكێك تواناكانی منداڵەكەت بزانیت بۆ ئەوەی یارمەتی بدەیت سەربكەوێت و بگات بە ئامانج و هیواكانی .

3- كاتێك دەیەوێت كارێك بكات یارمەتی بدە بۆ ئەوەی كاتی بۆ بگەڕێنیتەوە .


4- كاتی خۆت لەشتی بێهودەدا سەرف مەكە و هەوڵبدە ببیت بەسەرمەشقی ژیان بۆ منداڵەكەت ، بەمە وادەكەیت منداڵەكەت هاوشێوەی خۆت بێت و كات لە شتی خۆڕایدا بەسەر نەبات و نرخی كاتەكانی خۆی بزانێت .

5- وەك باوكێك دان بەهەڵەكانتدا بنێ بۆ ئەوەی منداڵەكەشت فێری ئەوە ببێت دان بەهەڵەكانیدا بنێت .

6- پەستانی دەرونی لەسەر منداڵەكەت دروست مەكە و ڕێگە بدە خۆی لەچ ڕوەیەكەوە زیرەكە لەو بوارەدا بخوێنێت بۆ ئەوەی ئایندەیەكی باشی هەبێت .

7- منداڵەكەت لەگەڵ ئەوە ڕابهێنە توانای هەڵگرتنی ئەرك و بەرپرسیارێتی هەبێت بۆنمونە لەسەر ئەوە ڕایبهێنە سفرەی ژەمەكان ڕێكبخات  و لەشتە سوكەكاندا یارمەیت بدات .

8- تۆ باوكیت واتە پێویستە زۆربەی ژەمەكانی خواردن لەگەڵ ماڵ و منداڵی خۆت نان بخۆیت ، بۆ ئەوەی ئەویش نرخی دانیشتن و كۆبونەوەی خێزانی بزانێت .

9- جیاوازی مەكە لە مامەڵەكردنت لەگەڵ منداڵەكانت ، هەمویان بەیەك او تەماشا بكە .

10- ڕێز لە ڕای منداڵەكەت بگرە و گاڵتەی پێ مەكە كاتێك دەیەوێت شتێكت پێ بڵێت .
 


AM:11:39:30/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 4907 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌