‌ڕێگەیەك یارمەتی زیادبوونی خۆشەویستی نێوان تۆ و دەزگیرانەكەت دەدات

وێستگە ستایل-

سكۆت كارۆڵ وەك پزیشكێكی دەرونی لەڕێی بابەتێكی دەرونیەوە ئەوە ئاشكرا دەكات پێویستە ئەو كەسانەی یەكتریان خۆش دەوێت تەنها دووجار لە هەفتەیەكدا  یەكتر ببین بە تايبەت لەسەرەتای پەیوەندیەكەیان.

لەگەڵ ئەوەی لە سەرەتای پەیوەندی خۆشەویستی و دەزگیرانداری دوو كەسەكە زۆر ئارەزووی یەكتر بینین دەكەن بەڵام ئەم پزیشكە ڕێنمووی دەزگیراندارەكان ناكات بەردەوام یەك ببینن.

ئەم پزیشكە دەرونیە دەڵێت " ئەو كاتەی عاشقەكان بەردەوام یەكتر ببینن بە تایبەت لەسەرەتای پەیوەندیەكەیان ئەمە بەشێوەیەكی نێگەتیڤ كار دەكاتە سەر پەیوەندی نێوانیان بەتایبەت ئەگەر یەكتر بینینەكە بەردەوام بێت چونكە ئەمە وادەكات لە ماوەیەكی كەمدا خۆشەویستیەكی زۆر بكەوێتە نێوانیان و بڕیاری پەلە بدەن و لەكاتێكدا ناسینی كەسێك و دەست نیشانكردنی بۆ هاوسەرگیری زیاتر لە چەند مانگێك و هەندێكجار چەند ساڵێكی پێویستە.


AM:11:14:30/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 13855 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌