‌حەوت پلان بۆ دەستپێكێكی نوێ لە ساڵی نوێدا

وێستگە ستایل-

هەبوونی هیوا و ئومێد و هەنگاوی نوێ بۆ مرۆڤ پێویستە، لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێدا ئەم حەوت بڕیارە بدە بۆ ئەوەی ئاسوودەتر بژیت.

1- پلان بۆ ژیانێكی نوێ دابنێ بەڵام بە زیرەكی و ئاقڵانە ئەم كار بكە و لە تەواوی ئەو شتانە دوور بكەوەرەوە كە پێشتر بونەتە مایەی تاڵكردنی ژیانت .

2- دوور بكەوەرەوە لەوەی چاوەڕێی هیچ شتێك لە هیچ كەسێك بكەیت و ئەوەی پێویستتە بۆ ژیانێكی نوێ هەوڵی بۆ بدە .

3- متمانە بەخۆبوونت زیاد بكە و ئەوەندەی پێویستە گرنگی بە خۆت بدە و خۆت وەلا مەنێ .

4- دوور بكەوەرەوە لە ڕەش بینی و هەمیشە بە ئومێد و ئاواتەوە هەنگاو بنێ بۆ تەواوی ئەو شتانەی بۆت دێنە پێشەوە بۆ ئەوەی بتوانیت سەركەوتوو بیت .

5- لە نرخ و بەهای هیچ هەنگاوێك كەم مەكەرەوە كە دەینێیت و نرخی هەموو ئەو هەنگاوانە بزانە كە بۆ سەركەوتن و ژیانێكی نوێ تۆ ئەنجامی دەدەیت .

6- لە هەڵەكانتەوە فێر ببە و هەرگیز جۆرێك ڕەفتار مەكە ئازاری خۆت بدەیت بەو هەڵانەی پێشتر ئەنجامت داون .

7- لەو كەسانە دوور بكەوەرەوە كە بەردەوام خەمۆكن و هیچكات ڕوو گەشی نازانن و هەمیشە ڕویان تاڵ و ناخۆشە .


PM:01:51:27/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2511 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌