‌6 بیرۆكە بەختەوەریت بۆ دەهێنێت

وێستگە ستایل-

پێگەی " Care2 " لەڕێی بابەتێكەوە چەند ڕێنمویەك پێشكەش دەكات بۆ ئەوەی مرۆڤ هەست بە بەختەوەری بكات.

1- دوور بكەوەرەوە لە گفتوگركردنی زۆر لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە:
بێگومان هەندێك كات هەیە كە مرۆڤ خۆی ناگرێت وەڵامی كۆمێنت و پۆستی تویتەر و فەیسبووك و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان نەداتەوە، بەڵام دەزانیت گفتوگۆی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هیچ لە ڕاستی دۆخی ژیان ناگۆڕێت .

ئەگەر بابەتێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بینی و پێت وابوو بێزارت دەكات ئەوە تەنها یەك پرسیار لە خۆت بكە بۆچی دەبێت كات و توانای خۆت لە بابەتێكدا بەهەدەر بدەیت كە شایەنی ئەوە نیە خۆتی پێوە بێتاقەت بكەیت.

2- زیاددە ڕەوی مەكە لە وتنی "بەلێ" :
بێگومان كەسانێك هەن هەڵە دەكەن بەوەی بەردەوام و بێ پشوو خۆیان ماندوو دەكەن و هەر بڕیارێك بەسەریاندا بسەپێنرێت ئەوە بەڵێ ی بۆ دەكەن.
ئەوەندەی دەتوانیت كاربكە و خۆت ماندوو بكە و سنورێك بۆ كار و ماندوبنەكانی خۆت دابنێ و بۆ هەموو داواكاریەك كە لە تواناتدا بیبَت و نەبێت بەڵێ مەكە .

3- لەجیاتی دانیشتنی بەردەوام كەمێك بجوڵێ:
ئەگەر پێت وایە تەنها دەتوانیت چێژ لەو كاتانە وەربگریت كە لەسەر قەنەفەبەك پاڵكەوتویت و تەماشای فیلمێك یان درامایەك دەكەیت ، ئەوە دەتوانیت جۆرێكی دیكە لە كات بەسەر بردن تاقی بكەیتەوە وەك كێشانی وێنەیەك یان چونەدەرەوە لەگەڵ هاوڕێیەكت.

4-كاتی تایبەت بە نوستن دابنێ:
ئەوكاتەی سیستمێك بۆ كاتی نوستنی خۆت دادەنێیت ئەوە جەستەت لەگەڵ سیستمەكە ڕێك دەكەوێت بێ ئەوەی كێشەی كەم خەویت هەبێت .
سیستمی نوستن بۆ ماوەی 7 بۆ 9 كاتژمێر بەسە بۆ ئەوەی جەستە لە ماندوو بوون بحەسێتەوە .

5- بیركردنەوەی ناڕاست لە مێشكی خۆت دەربكە :
ئەوكاتەی بیركردنەوەی خراپ بە مێشكتا بێت ئەوە لە بێ هیوا بوون نزیك دەبیتەوە، بۆ ئەوەی هەمیشە بە هیواوە بیت باشتر وایە دوور بكەویتەوە لە بیركردنەوەی ناڕاست و لە هەفتەیكدا پێن ڕۆژ وەرزش بكە .

6- لەو كەسانە دوور بكەوەرەوە كە زیانت پێ دەگەیەنن:
ئەگەر لەناو خێزانەكەتدا ڕەنگە كەسانێك هەبن وەك ژەهر كاریگەری خراپیان هەبێت لەسەر ژیانت، دوور كەوتنەوە لێیان باشترین چارەسەرە.


PM:02:14:26/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 4496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌