‌بەڕێگەیەكی ئاسان كێك بەتامی كاكاو و گوێزی هندی ئامادە بكە

وێستگە ستایل-

چەندین ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ دروستكردنی كێك ، دەتوانیت لەڕێی ئەم بابەتەوە كێكی گوێزی هندی بە كاكاو دروست بكەیت .

پێویستیەكان :

٣ هێلکە
٢ پیاڵەی چا شەکر
٦ کەوچکی خواردن شیری گیراوە (تەڕ)
١ پیاڵەی چا زەیت
٦ کەوچکی خوادن ئارد واتە (١ پەرداخ)
١ کیسە ڤانێلا
١ کیسە پیکن پاودەر
٢ کەوچکی خواردن کاکاو
٢ کەوچکی خواردن گوێزی هندی

هەنگاوەكانی ئامادەكردنی ئەم شیرینیە  :

سەرەتا هێلکەکە بە مەكینەی کارەبایی تێک بدە دواتر وردە وردە شەکرەکەی بکە ناو پاشان شیر و زەیتی بۆ زیاد بکە و بە مەکینە تێکەڵی بکە دواتر ئارد و ڤانێلا و پیکن پاودەرەکە و کاکاو گوێزی هندی بۆ زیاد بکە و بیکە ناو قاڵبێک کە بە زەیت چەور کرابێت و کەمێک ئاردی بکە سەر پاشان گیراوەکەی تێ بکە و بیکە ناو فڕن بە پلەی ١٨٠ و بۆ ماوەی ٢٥_٣٠ خولەک بەس ژێرەکەی داگیرسێنە دواتر کە برژا سەرەکەی بۆ ماوەی ٥ خولەک ببرژێنە دواتر دەری بهێنە تا سارد دەبێتەوە لە قاڵبەکە دری بێنە و بە گوێزی هندی بیڕازێنەوە.


PM:05:03:25/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 8125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل