‌ڤیدیۆیی سەماكردنیان لە قوتابخانە بۆتە باسی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان

وێستگە ستایل-

لەنێوان بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە میسر ڤیدیۆیی چەند كچە خوێندكارێك زۆر خێرا بڵاوبۆوە كە لە پۆلەكەیان سەما دەكەن.

ئەم خوێندكارە كچانە بە گۆرانییەكی میلی میسری سەما دەكەن لە خوێندنگەی دمیاط لە باكوری میسر، و دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە بەڕێوبەری خوێندنگەكە و سەرپەرشتیارەكانی ئەو خوێندنگەیە و مامۆستاكان ڕەوانەی لێپێچینەوە كران بە بڕیاری جێگری وەزیری پەروەردە لەو وڵاتە .

ڤیدیۆكە لە لایەن یەكێك لە خوێندكارەكانی ئەو پۆلەوە وێنەی گیراوە و ناردویەتی بۆ خوشكێكی و دواتر لە یوتیوب بڵاوكراوەتەوە.




PM:03:44:25/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 51531 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل