‌لە هیچ كەسێك ئەم شتە داوا مەكە

وێستگە ستایل-

خۆشەویستی ئەو پێویستیەی ڕۆحە كە دەبێت كەسێك بە ویستی خۆی پێت ببەخشێت نەك بە داواكاری تۆ و ئەو كاتەش كە داوای بكەیت لەبەرامبەرەكەت ئەوە دڵنیابە هیچ كات وەك ئەوە نابێت كە خۆی بێ داواكردن خۆشەویستیت پێ ببەخشێت.

كاتێك تۆ كورتە نامە بۆ كەسێك دەنێریت و پەیوەندی پێوە دەكەیت بەڵام ئەو بە مەبەست وەڵامت ناداتەوە ئەوە پێویستە لەوە تێبگەیت كە ئەو نایەوێت هیچ جۆرێك پەیوەندی لەگەڵ تۆ هەبێت خۆشی ناوێیت وەك ئەوەی تۆ خۆشت دەوێت.

گومانت لەوەش نەبێت ئەو كەسەی كە بە دواتدا دەگەڕێت ئەوە دەتدۆزێتەوە و عاشقە ڕاستەقیتەكەت خۆشی دەوێت لە هەموو بارو دۆخەكاندا بێ ئەوەی تۆ داوا بكەیت یان ئەگەر زۆر بە شێواوی و نارٍێكیشی لەپێش چاوی دەربكەویت، هێشتا شانازیت پێوە دەكات ڕێزت دەگرێت و گرنگیت پێدەدات و لە خراپترین كاتەكان دەبێتە پشتیوانی ڕاستەقینەت و دەستت لێ هەڵتگارێت.


AM:10:48:25/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 9875 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌